کەسایەتییەکی ئەکادیمی و سیاسەتمەدار دکتۆر چنار سەعد عەبدوڵڵا، لە ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە ئەندامی خولی دووەمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان (پەرلەمانی کوردستان)، لە ساڵی ٢٠٠٦، لە کابینەی پێنجەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە بە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان. لە ساڵی ٢٠١٠ و لە کۆنگرەی سێزدەهەم بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ژیاننامە
چنار سەعد عەبدوڵڵا، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شاری هەولێر لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٥ بەکالۆریۆسی کۆمەڵناسی و لە ساڵی ٢٠٠٢ ماستەری کۆمەڵناسی و لە ساڵی ٢٠٠٦ بڕوانامەی دکتۆرای کۆمەڵناسی لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر وەرگرتووە و وەک مامۆستا لە هەمان زانکۆ دامەزراوە. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە ئەندامی خولی دووەمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کابینەی پێنجەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە بە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
خەباتنامەچنار سەعد عەبدوڵڵا، لە ساڵی ١٩٨٦ بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی باوکییەوە لەگەڵ خێزانەکەی کۆچبەری وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینی کۆتایی باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە نیشتمان. لە ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە ئەندامی خولی دووەمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان و ئەندامی لێژنەی کاروباری پەروەردە و خوێندنی باڵا. لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کابینەی پێنجەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە بە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەهەم بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و بووە بە بەرپرسی بەشی پیشەیی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و لە ساڵی ٢٠١٧ بووە بە بەرپرسی مەکتەبی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەهەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


