جەمال قادر ئەمین ناسراو بە شێخ جەمال چۆتان ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چۆتانی سەر بە ناحیەی نالپارێز لەدایکبووە، گوندنشین بووە و قۆناغی سەرەتایی و حوجرەی ئایینی لە نالپارێز و پێنجوێن تەواو کردووە، فەرمانبەر بووە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی ناحیەی عەربەت، هاوسەرگیری لەگەڵ نەفیە قادر کردووە و باوکی کوڕێک و سێ کچ بووە (مەسعود، سەمیرە، مونیرە، کەلسوم).

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کردووە لە کەرتی شەریف حاجی مەلا سەر بە فەوجی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە مێژووی پردی زەڵم، شەڕی پێنجوێن، شەڕی وڵەسمت و قەڵبەزە، شەڕی کانی بۆزەی تازەدێ، شەڕی دۆڵەسۆر، شەڕی نالپارێز، شەڕی پردی کڵۆز (کەسەنەگرتە)، شەڕی سەید سادق، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی ئەحمەدئاوا، شەڕی کانی سەیف، شەڕی خورماڵ، شەڕی چیای شنروێ کردووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کردووە لە کەرتی شەریف حاجی مەلا سەر بە فەوجی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شەڕی وڵەسمت و قەڵبەزە لە ساڵی ١٩٦٣ و لە شەڕی دۆڵەسۆر لە ساڵی ١٩٦٧ بریندار بووە.  

ساڵی ١٩٦٤ مناصبی فەرماندەی فەسڵی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٨ بووەتە بەرپرسی باڵی سەربازی لە کەرتی شەریف حاجی مەلا، هەروەها لە ساڵی ١٩٧٠ مناصبی فەرماندەی فەسڵی سەر بە فەوجی حەوتەمی پاسەوانی سنووری وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ مناصبی فەرماندەی کەرتی دووەمی سەر بە فەوجی (بەمو) لەناو هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتووە، کاتێک حەمە سوور حوسێن فەرماندەی فەوجی ناوبراو بووە.

لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٤ شێخ جەمال چۆتان لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێ پێشمەرگەکانی کمینێکیان بۆ کاروانێکی سەربازی سەر بە ڕژێمی عێراق دانا لەسەر ڕێگای سلێمانی-عەربەت کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر قەزای دەربەندیخان، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توند لە نێوان هەردوولادا، شێخ جەمال چۆتان و ژمارەیەک لە هاوڕێ پێشمەرگەکانی شەهید بوون لەوانە کەمال هاواری، عەلی مەزڵی، فەتاح سوور.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان