ژیاننامە
منداڵ هیوا ئەحمەد مستەفا لە ساڵی 1969 لە شاری قەڵادزێ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە ساڵی 2017 بەدەستهێناوە، شارەزایە لە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی و فارسی).
لاپەڕەکانی خەبات
پەیوەندیکردن هیوا ئەحمەد مستەفا لە ساڵی 1992 پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە هەمان ساڵدا بە پلەی کاپتن وەک بەڕێوەبەری ئاسایش (هێزە ئەمنییەکان)ی ڕانیە دەستنیشانکراوە. هەروەها وەک ئەندامێکی کارای لقی یازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
نوێنەری کۆنفرانسی (یازدەهەم لە ساڵی 1993) و ( دوانزەهەمین لە ساڵی 1999)ی حزبی بووە. لە ساڵی ٢٠١٠ لە سێزدەهەمین کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا، هەروەها لە چواردەهەمین کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا، لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسیارێتی نووسینگەی ناوەندیی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ئەستۆ گرت.
ڕاوێژکاری سیاسی وەزیری ناوخۆ بووە لە ساڵی ٢٠٠١ لە پێکهێنانی چوارەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٤ش بە پلەی عەمید لە لقەکانی (سێیەم – کەرکوک، پانزەی – خانەقین، بیست و دوو – کەلار، و نۆزدەهەم – چەمچەماڵ) ئەرکی پارستینی وەرگرتووە.
لە ساڵی 2010 بەرپرسیارێتی لقی چوار - سلێمانی و لە ساڵی 2017 بۆ لقی بیست و چوار - سەفین لە ئەستۆ گرتووە.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




