فەرەج حەسەن محەممەد لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی شانیر کە سەر بە ناحیەی سەید سادقە لە دایک بووە. گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵی دەکرد، لە هەمان کاتدا خاوەنی دوکانێک بوو لە ناو بازاڕەکانی سەید سادق. دوای ئەو پاشەکشەیە پەنای بۆ ئێران برد. شۆڕشی ئەیلول لە شاری مەریوان نیشتەجێ بوو. هاوسەرگیری لەگەڵ عەسکە کەریم کردووە و دوو کوڕ و سێ کچی (تەحسین، عەدنان، نەسرین، ناسیک، و پەخشان) بووە.
لە ساڵی ١٩٧٤ لە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە پێشمەرگەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بە پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵانەوە کردووە. لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی هێزەکانی سورینی سەر بە کۆمیتەی خۆجێیی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان شەڕی کردووە، لە ساڵی ١٩٨٦ پلەی ئەندامی کۆمیتەی خۆجێیی شارەزووری ئەو حیزبەی بەدەستهێناوە.
ساڵی 1987 لەگەڵ دوو لە هەڤاڵانی لە ناو بارەگاکەیان لە شاری کەرجەل لە دەڤەری هەورامان لە لایەن خائینێکەوە کە متمانەیان پێکرابوو شەهید کران. خیانەتکارەکە بە شەهیدبوونی ئەوان ڕازی نەبوو، بەڵکو جەستەی ئەوانی بڕی و خۆی تەسلیمی دەزگای ئەمنی عێراقی کرد و بەشێک لە تەرمی شەهید فەرەج حەسەن محەمەد و دوو هەڤاڵەکەی لەگەڵ خۆی برد.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




