غازی محمد عارف ناسراو بە غازی شێخ مەحاوی میری سور، لە ساڵی 1957 لە گوندی میری سور کە سەر بە قەزای خورماڵ لە دایک بووە. گوندنشینێک بوو لە کشتوکاڵدا کاری دەکرد. خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە و دوای ئەو پاشەکشەیە پەنای بۆ ئێران بردووە. شۆڕشی ئەیلول لە شاری مەریوان نیشتەجێ بوو.
لە ساڵی ١٩٧٧ لە فەوجەکەی شەهید ئەبوبەکر بانی بنوکی لە ناو هێزەکانی سورین لە کۆمیتەی خۆجێیی دەربەندیخان سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە پێشمەرگەوە کردووە. لە شەڕی حیزبی دێموکراتی ئێران و شەڕی کانیسکان و چالاکییەکانی شەڕی گەریلا لە دەشتی شارەزوور بەشداری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ پۆستی فەرماندەی مەفرەزەکانی وەرگرتووە.
غازی محمد عارف لە ٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨١ لەگەڵ دوو لە هەڤاڵانی پێشمەرگە کە یەکێکیان سەباح شێخ محەممەدی برای بوو و جەمال بانی بنوکی برای بوو، دوای ئەوەی کەوتنە بۆسەیەک کە لەلایەن هێزێکی سەر بە یەکێتی نیشتمانپەروەرەوە دانرابوو، لە گوندی قەیر مارف لە دەشتی شارەزوور شەهید بوون.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان




