بابەتەکان

زیاتر ببینە

مستەفا ئامێدی

مستەفا حسێن محەمەد، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شارەزایی هەبووە لە بەکارهێنانى بێتەل و بەرپرسی بێتەلى هێزى بادینان بووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتى کوردستان مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

ئامانج غەریب محەمەدئەمین

ئامانج غەریب محەمەدئەمین، لە ساڵى ١٩٦٦ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

هەژار موکریانی

عەبدولڕەحمان محەمەد شەڕەفکەندی، ناسراو بە هەژار موکریانی، لە ١٣ی نیسانی ١٩٢١ لە شاری مهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەر لەدایک بووە، هەژار کوڕی حاجی مەلا محەمەد شەڕەفکەندی کەسایەتی دیاری کوردستان و برای سادق شەڕەفکەندی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ کۆنگرەی چواردەیەم له‌ شاری دهۆك و به‌ ئاماده‌بوونی ١٠٢٢ نوێنه‌ر  له‌ كۆی ١٠٦٥ نوێنه‌ر كه‌ مافی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌ سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد.

زانیاری زیاتر

مستەفا بارزانی

مستەفا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵا بارزانی، ناسراو به‌ مه‌لا مستەفا بارزانی، جه‌نه‌ڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سه‌رۆك مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ له گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، لە ١ی ئاداری ١٩٧٩ لە نەخۆشخانەی...

زانیاری زیاتر

نوێترین بەرهەمەکان

زیاتر ببینە

ئەلبۆمی وێنە


بەڵگەنامە