ئه‌م په‌رتووكه لە دوو بەرگ پێکدێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی باس له مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات و بابه‌ته‌كانی به‌پێی كات و ڕووداوه‌كان ڕێكخراون.
به‌رگی دووه‌می په‌رتووكه‌كه باسی بڕیاره سیاسییه‌كانی كۆنگره‌ی ده‌یه‌م، به‌لاغی كۆتایی كۆنگره و لیستی وتار و به‌رنامه و بروسكه‌كانی پیرۆزبایی كۆنگره، كۆنفڕانسی سه‌ربازی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی پارتی ده‌كات.
باسی كۆنگره‌كانی یازده‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- یه‌كگرتوو ساڵی ١٩٩٣، دوازده‌یه‌می ساڵی ١٩٩٩، سێزده‌یه‌می ساڵی ٢٠١٠ ده‌كات كه كۆنگره‌ی یازده ڕاگه‌یاندنی كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان و ده‌قی ڕاپۆرتی سیاسی كۆنگره و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی حزب و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره و به‌لاغی كۆتایی كاروباری كۆنگره و په‌یام و بروسكه‌كانی پیرۆزبایی كۆنگره له‌خۆ ده‌گرێت، كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می، ده‌قی وتاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ میوان و ئه‌ندامانی كۆنگره، ڕاپۆرتی گشتی كۆنگره، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره، به‌لاغی كۆتایی كۆنگره و وتار و بروسكه و نامه و په‌یامی پیرۆزبایی له‌خۆ ده‌گرێت، كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م ده‌قی وتاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ كۆنگره، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره، به‌لاغی كۆتایی كۆنگره و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره، به‌شێك له‌و وتارانه‌ی له‌لایه‌ن میوانه‌كان خوێندرانه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.