شۆڕشى ئەیلوول بەشى دووەم

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى هەڵگیرسانى شۆڕشى نەتەوەیی ئەیلوول و پەلامارى هەمە لایەنانەى جاش و سوپاى حکومەت بۆسەر باشوورى کوردستان و خۆڕێکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى شۆڕش و سەرکەوتنەکانى ساڵى ١٩٦٢ و ئازادکردنى زۆربەى ناوچەکانى بادینان و سۆران لەدەست حکومەت، باسیان لەبارەوە کرداوە. لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: شەڕەکانى ساڵى ١٩٦٢، کۆبوونەوەى عەوداڵان و لێدانى بیرەنەوتەکانى عەین زالە. کودەتاى بەعسییەکان ساڵى ١٩٦٣ و کوژرانى عەبدولکەریم قاسم.