شۆڕشى دووەمى بارزان بەشى چوارەم

ئەم بەشەى زنجیرە دیکۆمێنتارى شۆڕشەکانى بارزان، باسى ڕووداوەکانى ساڵى ١٩٤٥ دواى شکستى دانووستانەکان و هەڵگیرسانەوەى شەڕ و نسکۆى شۆڕشى دووەمى بارزان دەکات، لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: شەڕى بادلیان، شەڕى نەهلێ، شەڕى مەیدان مۆریک، خیانەتى سرۆک هۆزەکان و شەڕى پێرس، نسکۆى شۆڕش و پاشەکشێى شۆڕشگێڕان بە هەزاران خێزانى بارزانییەوە بۆ خاکى ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان.