شۆڕشی دووەمی بارزانی - بەشی سێیەم

لەم بەشەى زنجیرە دیکۆمێنتارى شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى ساڵى ١٩٤٥ پێش هەڵگیرسانەوەى شەڕ، هەوڵەکانى سەرکرایەتى شۆڕش بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ، دواتر ئامادەکارییەکانى هەردوو لا بۆ ڕووبەرووبوونەوەى یەکترى دواى شکستهێنانى گفتوگۆەکانى نێوان شۆڕش و حکومەت و کاریگەرى بەریتانیا بەسەر شکست هێنانى دانووستانەکان، باسیان لەبارەوە کراوە.