لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى گەڕانەوەى خێزان و جەنگاوەرە بارزانییەکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بۆ باشوورى کوردستان، گڵدانەوەى خێزانە بارزانییەکان و دواتر ڕێکردنە مێژووییەکەى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بە زیاتر لە ٥٠٠ جەنگاوەرەوە بە سنوورى سێ وڵاتدا بۆ خاکى یەکێتى سۆڤیەت و پێکدادانەکانى لەشکرى شۆڕشگێڕى بارزان و سوپاى ئێران بە درێژایی ڕێڕو، باسیان لەبارەوە کراوە.