بارزانییەکان لە یەکێتى سۆڤیەت بەشى دووەم و سێیەم

لەم بەشەى زنجیرە دیۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى پەڕینەوە لە ڕووبارى ئاراس و گەیشتنى لەشکرى شۆڕشگێڕى بارزان بە خاکى یەکێتى سۆڤیەت و دەستپێکى ژیان و مەینەتى ئاواریی بارزانییەکان لە یەکێتى سۆڤیەت باسیان لەبارەوە کراوە، لە گرینگترین ڕووداوەکانى ئەم بەشە: نیشتەجێکردنى بارزانییەکان لە ئازەربایجان و مەشق پێدانیان، کۆنفرانسـى باکۆ، تێکچوونى پەوەندییەکان لەگەڵ باقیرۆڤ و گواستنەوەى بارزانییەکان بۆ کۆمارى ئۆزبەکستان و لە بەشی سێیەم ڕووداوەکانى ژیان و گوزەرانى بارزانییەکان لە کۆمارى ئۆزبەکستان و ژیانى پڕ مەینەتى بارزانییەکان لە سەردەمى ستالین و دواتر گۆڕانکارى بارودۆخیان دواى مردنى ستالین و بووژانەوەى بارزانییەکان لە یەکێتى سۆڤیەت و گەڕانەوەیان بۆ عێراق باسیان لەبارەوە کراوە.