بارزانییەکان لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد - بەشی یەکەم

لەم بەشەى زنجیرە دیکۆمێنتارى شۆڕشەکانى بارزان، بارودۆخى بارزانییەکان دواى ئاوارەبوونیان بۆ ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ڕاگەیاندنى کۆمارى کوردستان و دروستکردنى هێزى چەکدارى بارزان بۆ پاراستنى کۆمارى کوردستان باسیان لەبارەوە کراوە، لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: دروستکردنى هێزى بارزان، هێرشى سوپاى ئێران بۆسەر کۆمار، شەڕى قاراوا، شەڕ ملە قەرەنى، بڵاوبوونەوەى پەتاى کوژەکى تاعوون لەنێو بارزانییەکان و دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق.