لەم بەشەى زنجیرە دۆکۆمێنتاری شۆڕشەکانى بارزان، ڕووداوەکانى سەروبەندى کەوتنى کۆمارى کوردستان، هەوڵى بارزانییەکان بۆ بەرگرى کردن لێی و کەوتنى کۆمار، دواتر هەوڵى حکومەتى ئێران بۆ دوورخستنەوەى بارزانییەکان یان دەرپەڕاندنیان لە ئێرن، باسیان لەبارەوە کراوە، لە گرینگترین بابەتەکانى ئەم بەشە: کەوتنى کۆمار و دیدارى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى و پێشەوا قازى محەمەد، دانووستانى بارزانییەکان لەگەڵ حکومەتى ئێران لەبارەى چارەنووسى بارزانییەکان، چوونى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بۆ تاران، شەڕەکانى هێزى بارزان و سوپاى ئێران لەکاتى کشانەوەیان بۆ عێراق و گەڕانەوەی ئاوارە بارزانییەکان بۆ عێراق.