کوردستانی عێراق، وەک قەوارەیەکی نەتەوەیی لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٦٩)

ناو: کوردستانی عێراق، وەک قەوارەیەکی نەتەوەیی لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٦٩)
نووسەر: د. عیسمەت شەریف وانلی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

ئەم پەرتوکە لێکۆڵینەوەیەکە لە ساڵی ١٩٧٠ لە بارەی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی (١٩٦١-١٩٦٩) بە زمانی فەڕەنسی نووسراوە، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە دوو پێشەکی و نۆ بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە.

بەشی یەکەم باسی داتا و زانیارییه مێژوویی و جوگرافیەکانی پەیوەست به پرسی نەتەوەیی کوردستانی عێراق دەکات وەک خاک و دانیشتووان، تێڕوانین و سەرنج بۆ ڕاستییه مێژووییەكان، پرسی ویلایەتی مووسڵ یان چارەنووسی باشووری کوردستان و بارودۆخەکه دوای ساڵی ۱۹۲٥.

بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە لە بارەی عەبدولکەریم قاسم و کورد یان هۆکاره ڕاستەوخۆکانی ڕێککەوتن و جەنگە.

بەشی سێیەم باسی شۆڕشی ئەیلوول و پێکهێنەرەکانی دەکات.

بەشی چوارەم باس لە ڕووخانی ڕژێمی قاسم و هەڵوێستی سوپا، هەڵوێستی چینی بۆرژوازی ناسیونالیستی عەرەبی و بۆرژوازی دیموکراتی عەرەبی، هەڵوێستی حزبی شیوعی عێراق دەکات.

بەشی پێنجەم تایبەتە بە گفتوگۆ و دانوستانی نێوان نوێنەرانی کورد و دەسەڵاتدارانی حکومەتەکانی عێراق و دیدگا و تێڕوانینی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی.

بەشی شەشەم باسی شەڕی بەعس و ئەنجام و ئاکامەکانی (حوزەیران - تشرینی دووه می ١٩٦٣) دەکات.

بەشی حەوتەم لە بارەی دامەزراندن و دروستکردنی دامەزراوه شۆڕشگێڕییەكانی شۆڕشی ئەیلوولە.

بەشی هەشتەم باس لە شۆڕش له ساڵی ١٩٦٥ تا  ١٩٦٩ و شکاندنی ئاگربەست، شەڕی عارفەکان (١٩٦٥-١٩٦٦) و داستانی هەندرێن، ئاگربەستی حوزەیرانی ١٩٦٦، بارودۆخی ساڵانی ١٩٦٦ تا ١٩٦٩، دەستپێکردنەوەی شەڕ له لایەن بەعسەوه له ساڵی ١٩٦٩ دەکات.

بەشی نۆیەم  باسی پرسی کورد و شۆڕشەکەی له ڕوانگەی کومەڵگای نێودەوڵەتییەوە دەکات وەک جیهانی عەرەبی و پرسی کورد، هەڵوێستی ئیسرائیلییەكان، هەڵوێستی ئێران و تورکیا و وڵاتانى ديكه و نەتەوه یەکگرتووەکان و هەڵوێستی خاچی سووری نێودەوڵەتی.

بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەوتەم
بەشی هەشتەم
بەشی نۆیەم
بەشی دەیەم
بەشی یازدەیەم