ڕەهەندە جیۆپۆلیتیکییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

ناو: ڕەهەندە جیۆپۆلیتیکییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
نووسەر: د. ساسان حکمەت عەلی
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٤

ئەم پەرتووکە تێزێکی ئەکادیمییە لە بارەی ڕەهەندە جیۆپۆلیتیکییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە پوختەی توێژینەوە و پێشەکییەک و پێنج بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باسی چوارچێوەی تیۆری توێژینەوە دەکات و لە دوو باس پێکدێت، کە لە بارەی مافی بڕیاردانی چارەنووسی نەتەوەکان، ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی لەبەر ڕۆشنایی ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان.

بەشی دووەمی کە لە دوو باس پێکدێت، لە بارەی بنەما جیۆپۆلیتیکییەکان و ئاستەنگەکانی دامەزراندنی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستانی عێراقە.

بەشی سێیەمی لە دوو باس پێکدێت وەک سەرهەڵدان و گەشەکردنی دۆزی کورد، پاڵنەر و پاساوەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەشی چوارەم باسی هەڵوێستە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە بەرانبەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و لە سێ باس پێکدێت وەک هەڵوێستەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی عێراق، هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

بەشی پێنجەمی لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و لێکەوتەکانی و سیناریۆکانی داهاتووی هەرێمی کوردستانی عێراقە و لە سێ باس پێکدێت وەک ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و شیکردنەوەی ئەنجامەکانی لە هەرێمی کوردستاندا، لێکەوتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق و  سیناریۆکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم