مێژووی پێشمەرگە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بۆ عێراقی ئەمڕۆ

ناو: مێژووی پێشمەرگە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بۆ عێراقی ئەمڕۆ
نووسەر: مایکڵ. جی لۆرتز
زمان: کوردی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە تەرخان کراوە بۆ نەزمی جەنگاوەرانی کورد و بایەخی پێشمەرگە، پێشمەرگە واتە سەربازی کوردی کوردستانی عێراق.

بەشی دووەمی  لە بارەی پێشینەی پێشمەرگەیە لە نێوان ساڵانی (١٨٩٠-١٩٥٨)، هێزەكوردییەكان له جەنگی یەکەمی جیهانیدا، سەرهەڵدانی شێخ مەحمودی بەرزنجی، ڕاپەڕینی شێخ سەعید، خۆیبوون (ڕاپەڕینی ئارارات)، دەسپێکی ناو و ناوبانگی بارزانیی، سەرهەڵدانەوەی هێزەکانی بارزانی و ڕاپەڕینی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥)، کۆماری کوردستان له مهاباد، سەربرده و ململانێ مێژووییەکانی پاش کەوتنی مهاباد و پێشمەرگه له یەکێتیی سۆڤیەت لەنێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا لەخۆ دەگرێت.

بەشی سێیەمی باسی پێشمەرگه له عێراقى نوێدا نێوان ساڵانی(۱۹٥۸-۲۰۰۳) دەکات، وەک شەڕی کورد - عێراق (۱۹٦١-۱۹۷۰)، لێکترازانی ڕیزەکانی پێشمەرگه، شەڕی دووەمی کورد و عێراق (۱۹۷٤-۱۹۷٥)، دامەزراندنی یەکێتی، جەنگی نێوان ئێران و عێراق (۱۹۸٠-۱۹۸۸)، پێشمەرگه له کاتی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بیاباندا (۱۹۹٠-۱۹۹۱)، ڕاپەڕینی ۱۹۹۱، شەڕی ناوخۆی کورد (۱۹۹٥-۱۹۹۸)، پێشمەرگه له کاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادی عێراق لە ساڵی (۲۰۰۳)، پێشمەرگه له عێراقی نوێدا (۲۰۰٣-۲۰۰٥).

بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم