
دەقی نامەکە
گەرانەوە بو ناوچەي گەرمیان زۆر سودي تیا بو. ھیچ جورە اجراآت ناکریت دژي کەس تەنھا دل خوی دانیشتواني ناوچە ئەکەین میللەت زور پي خوش بە کە وا اجراآت ناکریت لە دژي کەس. اسبات ئەکەین بو میللەتەکمان کە ئیمە سەربازي ئەو میللەتەین و خزمەتي میللەت ئەکەین. ھەمو دانیشتواني ناوچەکەمان زۆر ممنوني لە لطفی شورش لە بەر ئەوەی معاملەي باش لەگەل دانیشتواني ناوچە ئەکریت. وزع زۆر ھیمنە. ان شاء اللە ھیچ قصور ناکەین لە خزمەت ئەبین و توجیھاتي جەنابتان. بو ئاگاداري تکایە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
گەڕانەوە بۆ ناوچەی گەرمیان زۆر سودی تێدا بوو. ھیچ جۆرە لێپێچینەوەیەک دژی هیچ کەسێک ناکرێت و تەنیا دڵی دانیشتوانی ناوچەکە خۆش دەکەین، میللەت زۆریان پێ خۆشە کە لێپێچینەوە لە دژی کەس ناکرێت. بۆ میللەتەکەمان دەسەلمێنین کە ئێمە سەربازی ئەو میللەتەین و خزمەتی میللەت دەکەین. ھەموو دانیشتوانی ناوچەکەمان زۆر سوپاسگوزاری لوتفی شۆڕشن، بۆ ئەو هەڵسوکەوتە جوانەی لەگەڵ دانیشتوانی ناوچە دەکرێت و دۆخەکە زۆر ئارامە. بە ویستی خودا ھیچ کەمتەرخەمییەک ناکەین و لە خزمەت دەبین. تەوجیھاتی جەنابتان و بۆ ئاگاداری تکایە.