بابەت: گرژى لە ناوچەى زومار دەگاتە ئەوپەڕى
ڕێکەوت: ١٣/٧
نێرەر: سهم
وەرگر: ل. ع
ژمارەی برووسک: ٣٩٨
گرژى لە ناوچەى زومار دەگاتە ئەوپەڕى

دەقی نامەکە

اخبرتنا جماعتنا في لواء الموصل ما يلي. تقوم مفرزه خاصه متكون من عشرة سيارات محمله بالجنود وثلاثة مصفحات بتحرشات واستفزازات في منطقه زمار ضد الپیشمرگه المجازين من قبل السلطات الحكوميه وقد تكرر لمرتين تطويق قريه (ماسكه) وتهيأت تلك القوه التي هي بأمره آمر قوه عين زاله وضابط استخبارات فق4 واخذت وضع القتال حول القريه الآمنه وبما فيها من عوائل دون مبرر ان جوأ ثقيلا مشحونا بالتوتر يسود منطقه زمار حيث تجوب. تلك المفرزه وطائرة هليكوبتر منذ اوائل هذا الشهر وتعقد في عين زاله اجتماعات وتنطق خلالها تهديدات ضد الپيشمرگه ومواطني المنطقه المنهمكين باعمالهم الزراعيه. يرجى وضع حد لهذه الاستفزازات. انباؤنا.

وەرگێڕان

جەماعەتەکەمان لە لیواى موسڵ ئەمەى خوارەوەیان پێڕاگەیاندین: مەفرەزەیەکى تایبەت کە پێکهاتووە لە دەیان ئۆتۆمبێلی پڕ لە سەرباز و سێ زرێپۆش، ئەو پێشمەرگانەیان ئیستیفزاز کردووە و گاڵتەیان پێکردوون کە لەلایەن دەسەڵاتدارانى حکومى لە ناوچەى زومار موڵەتیان هەبووە و دووجار گەمارۆی گوندى ماسکە-یان داوە. هێزەکە بە فەرمانی فەرماندەى هێزی عەین زالە و ئەفسەرى هەواڵگرى فیرقەى٤-ە، لە ئامادەباشیدایە بۆ شەڕکردن لە دەورووبەرى گوندەکە کە خێزانی تێدایە بەبێ پاساو، باردودۆخى ناوچەى زومار لەوپەڕى گرژیدایە، ئەو مەفرەزەیە و فڕۆکەى هەلیکۆپتەر لە سەرەتاى ئەم مانگەوە جموجۆڵیان لە ناوچەکە هەیە، هەروەها لە ناوچەى عەین زالە کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن و هەڕەشە لە پێشمەرگە و هاوڵاتیانى ناوچەکە دەکەن کە سەرقاڵى کاری کشتوکاڵین. تکایە سنوورێک بۆ ئەم کارە ئیستفزازییانە دابنرێت. ئاگادارمان بکەنەوە.