
دەقی نامەکە
کیشەي نائب ضابط و ضابط صەفەکان بەم جورە دواي بي ھیز١ لەگەل لجنەي ئاشتي. ١- ھەمویان بچن بو تەوشینەی بو نقل کراون وانە بو معسکري تاجي ٢- ئەو ماوەي تیدا غائب بون عقاب نادرین ٣- ھەمویان پاش التحاق کردنیان تەنسیب دەکرین بو وضائفي مدني بە عیني رتبە وە مەعاشي خویان لەبەر ئەوەي لە ملاک زیادەن و ئەمە بو ھەمو کەسیکە کە ملاک زیادە بە غیري کوردیشەوە ٤- ھەمو حقوقي تەرفیعي و تقاعدیان ھەر بەپەي قوانیني عسکري دەبیت ٥- ولجنەي سلام بروسکە دەکات بو وەحداتي عسکري بو جي بەجي کردني ئەم خالانەي سەرەوە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
کێشەی نائیب زابت و زابت سەفەکان لەدواییدا بەم جۆرەى لێهات: ھێزی١ لەگەڵ لیژنەی ئاشتی: ١-ھەموویان بچن بۆ ئەو شوێنەی بۆى نەقل کراون، واتە بۆ سەربازگەی تاجی ٢- بۆ ئەو ماوەیەی کە ئامادەنەبوون، سزا نادرێن ٣-ھەموویان پاش پەیوەندی کردنیان تەنسیب دەکرێن بۆ وەزیفەی مەدەنی، واتە بە پلە و موچەی خۆیان، لەبەرئەوەی لە میلاک زیادەن و ئەمە بۆ ھەموو کەسێکە کە لە میلاک زیادە بە غەیری کوردیشەوە ٤- ھەموو مافی پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینییان ھەر بە پێی یاسای سەربازی دەبێت ٥- لیژنەی ئاشتی بروسکە دەکات بۆ یەکە سەربازییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە.