
دەقی نامەکە
بو/ مقري بارزاني/ ئاسوس مجفورە/ مجفرە ا س لە/ ھلگورد(آ س ب١ شوان) ٢٨/٧ ١٥ لە پاش انسیحاب کردني ب١ بو ناوچەي ب٢ قەلاسیوکە. ب١ و ب٢ اتفاقیان کرد کە لە دوژمن بدەن. روژي شەرەکە ب١ تەنھا خوي انسحابي کرد بو ناوچەي ب٢ ھیز سەفین. ئاگاداري کەسیک نەکرد. ئەگەر عریف دەرویش نەبوایە زیاتر لە نیوەمان بەدیل ئەگیراین. لەبەر ئەوەي بحري دوکان گشتماني شەپرزە کردبو.
دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ
بۆ/ بارەگای بارزانی/ ئاسوس مجفورە/ مجفرە ا س لە/ هەڵگورد(ڕ س ب١ شوان) ژ/١٥ لە/٢٨/٧/١٩٦٩ لە پاش پاشەکشەکردنی بەتالیۆنی یەک بۆ ناوچەی بەتالیۆنی دوو لە قەڵاسێوکە، بەتالیۆنی یەک و بەتالیۆنی دوو ڕێککەوتن کە بە یەکەوە لە دوژمن بدەن. ڕۆژی شەڕەکە بەتالیۆنی یەک بە تەنیا پاشەکشەیکرد بۆ ناوچەی بەتالیۆنی دووی ھێزی سەفین، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک ئاگادار بکاتەوە. ئەگەر عەریف دەروێش نەبووایە، زیاتر لە نیوەمان بەدیل دەگیراین، چونکە ئاوەکەی دوکان هەموومانی شپرزە کردبوو.