بابەت: کەسوکارى چەند حوکمدراوێک داواى ئازادکردنیان دەکەن
ڕێکەوت: ٢٣/١١/١٩٦٦
نێرەر: سهم
وەرگر: لێژنەى عولیا
ژمارەی برووسک: ٣٨٩
کەسوکارى چەند حوکمدراوێک داواى ئازادکردنیان دەکەن

دەقی نامەکە

نرجو توسطكم لدى الجهات المسؤوله لاطلاق سراح المحكومين عليهم بحوادث الشمال والمدرجات اسمائهما ادناه وذلك لكثره مراجعات ذويهم يطلبون الرحمه بهذا الخصوص. وهم. 1- مراد حمه علي محكوم عليه 20 سنه في سجن كركوك 2- عزيز روستم محكوم عليه 15 سنه في سجن كركوك 3- بكر قادر محكوم عليه 15 سنه في سجن كركوك. جميل عمر محكوم 5 سنوات سجن الرمادي

وەرگێڕان

تکایە نێوەندگیری لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکان بکەن، بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانەی ناویان لە خوارەوە هاتووە کە بەهۆی ڕووداوەکانی باکوور سزادراون، بەهۆی زۆری داواکاریی کەسوکاریان کە داواى لێخۆشبوون دەکەن. بریتین لە: مراد حمە عەلی کە بە ٢٠ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی کەرکوک حوکمدراوە، عەزیز ڕۆستەم، بە ١٥ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی کەرکوک حوکمدراوە، بەکر قادر بە ١٥ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی کەرکوک حوکمدراوە، جەمیل عومەر بە ٥ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی ڕومادی حوکمدراوە.