بابەت: کوژرانى شێخ حەنەش و ئاڵۆزبوونى بارودۆخ
ساڵ: 1969
نێرەر: نافیز و موحسین
وەرگر: شەجەرە، سکرتێری بەڕێز سەرۆکوەزیران، لێژنەی وەزاریی لە ڕێگەی وەزیری کاروباری باکوور، سکرتێری سەرۆکایەتی سوپاسالار (ر ا ج (سوپاسالار))، فەرماندەیی فق٢ (فیرقەی٢)، موتەسەڕیفی هەولێر
کوژرانى شێخ حەنەش و ئاڵۆزبوونى بارودۆخ

دەقی نامەکە

الى شجره. سكرتير السيد الرئيس الوزراء. اللجنه الوزاريه. بواسطه وزير الشؤون الشماليه. سكرتير أ.خ قياده فق٢ متصرف اربيل من/ نافذ ومحسن 14/4 ع: بلا في وقت الذي نعمل مع المسؤولين على تنفيذ مقررات اللجنه الوزاريه في اجتماع 3/4 وقعت حوادث مؤسفه مما يعرقل تنفيذ المقررات ويخلق جوا من التوتر الشديده في ساعه 9:00 من صباح 12 على 4 احتل بعض المسلحين ربایا القطعات العسكريه قربه چمچمال واطلقوا النار على تلك القطعات وقتل عديد من الجنود وجرح عدد اخر كما قتل اثنان من افراد البيشمركه من اهالي قريه توكل في نفس الحادث. في يوم 13/4 نصب كمين للشيخ حناش رئيس عشيره طي بينما كان عائدا من اربيل الى قريه وقتل مع خمسه آخرين وجراح شخصان تجمعت العشائر العربيه في لواء موصل واربيل وتريد الانتقام من سكان القرى الكرديه. حضر السيد قائد فق2 في اربيل لهذا الغرض. اننا نستنكر ونسجب بشده هذه الاعمال الاجراميه التي لا شك بان هناك فئات مدسوسه وايادي خبيثه تررض على قيام بها. الوضع في غايه التوتر نخشى انه يتطور الى قضيه عنصريه بين العرب والاكراد في المنطقه وهذا مما لا يقبل بها كل شخص مخلص في هذا الوطن اتصلنا تلفونيا بالسيد رئيس الجمهوريه وابدا استيائه الشديد من هذه الحوادث والتي ستكون نتائجها وخيمه لو لم تعالج بصوره فوريه وبحزم وشده واتصلنا ببعض ساده الوزراء ومن المقرر ان تحضر اللجنه الوزاريه خلال يومين او ثلاثه. نرجو اتخاذ اجراءات فوريه وصارمه وخلافا لذلك لا نتحمل نحن مسؤوليه النتائج. نرجو من شجره تعبيرها الى المكتب التنفيذي. انباؤنا فورا

وەرگێڕان

ژمارە ڕێکەوت لە/ نافیز و موحسین نییە ١٤/٤/١٩٦٩ لەکاتێکدا لەگەڵ بەرپرسان کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لێژنەی وەزاریی کۆبوونەوەی ٣/٤، ژمارەیەک ڕووداوی نەخوازراو ڕوویاندا کە بەربەست دەخەنە بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکان و کەشێکی ناسەقامگیری توند دروست دەکەن. لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ١٢/٤، ژمارەیەک چەکدار دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەک ڕەبایەی هێزە سەربازییەکانی نزیک چەمچەماڵ، تەقەیان لەو هێزانە کردووە و ژمارەیەک سەربازیان کوشتووە و بریندار کردووە. هەروەها دوو پێشمەرگەی خەڵکی گوندی توکل لە هەمان ڕووداودا کوژراون. لە ڕۆژی ١٣/٤، بۆسەیەک بۆ شێخ حنیش، سەرۆکی هۆزی تەى دانرا کاتێک لە هەولێر بۆ گوندەکەی دەگەڕایەوە و پێنج کەسی دیکەی لەگەڵ کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون. هۆزە عەرەبەکانی لیوای موسڵ و هەولێر گردبوونەوە و داوای تۆڵە لە خەڵکی گوندە کوردییەکان دەکەنەوە. بەڕێز فەرماندەی فق٢ (فیرقەی٢) بۆ ئەم مەبەستە لە هەولێر ئامادەبوو. ئێمە ئەم کردەوە تاوانکارییانە بە توندی سەرکۆنە دەکەین کە بێ گومان چەند لایەنێکی دروستکراو و دەستی خراپەکار هەن هانی ئەم کارەیان داوە. دۆخەکە لەو پەڕی ئاڵۆزیدایە و ترسمان هەیە تەشەنە بکات بۆ بابەتێکی ڕەگەزپەرستی نێوان کورد و عەرەب لە ناوچەکە و هەموو کەسێکی دڵسۆز لەم نیشتیمانەدا ئەمە قەبوڵ ناکات. بە تەلەفۆن پەیوەندیمان کرد بە بەڕێز سوپاسالار (ر آ ج) و ناوبراو دڵگرانی خۆی بۆ ئەم ڕووداوانە دەربڕی کە دەرەنجامەکانیان خراپ دەبن، ئەگەر بە پەلە و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە چارەسەر نەکرێن. هەروەها پەیوەندیمان بە ژمارەیەک لە وەزیرە بەڕێزەکان کرد و بڕیارە لەماوەی دوو بۆ سێ رۆژ لێژنەیەکی وەزاریی ئامادە بکرێت. داواکارین، ڕێکاری دەستبەجێ و توند بگرنەبەر و بە پێچەوانەوە ئێمە بەرپرسیاریەتی دەرەنجامەکان لە ئەستۆ ناگرین. تکا دەکەین کە شەجەرە ئەمە بۆ مەکتەبی تەنفیزی ڕوونبکاتەوە. دەستەبەجێ ئاگادارمان بکەنەوە.