بابەت: کرێکارانى سلێمانى بەبۆنەى یازدەى ئازار پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى دەکەن
ڕێکەوت: ٢٥/٣/١٩٧٠
نێرەر: باتی ھەموو بەننایان وکرێکارانی سلێمانی
وەرگر: سەرۆک بارزانی/م.ت/م.س
ژمارەی برووسک: بلا
کرێکارانى سلێمانى بەبۆنەى یازدەى ئازار پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى دەکەن

دەقی نامەکە

بە ناوي ھەمو بەنایانو کریکارانی سلیماني پر بە دل پیروزبایي ئەو ھەنگاوەی بەشرفەتان ئەکەین کە ناتانە بو چارەسەرکردني کیشەکەمان بە ئاشتیانە وە بە دەست ھیناني ئوتونومي بو گەلي کوردمان لە چوارچیوەي کوماري عیراق دا بە ھەمو توانامانەوە پشتگیري تان ئەکەین و سەربازەکي دلسوزین و ھەمیشە چاوەرواني فەرمانتانین ١- وەستا عثمان حاجي علي ٢- حمە رەشید سوران فەراجیاني ٣- محمد فتاح ٤- فتاح قادر سوراني ٥- صالح نوري رباتي ٦- محمد حاجي علي ٧- حسین رشید.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بە ناوی ھەموو وەستا و کرێکارانی سلێمانییەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەم ھەنگاوە بەشەرەفانەیەتان لێدەکەین کە ناوتانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتییانە، بۆ بەدەستھێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کوردمان لە چوارچێوەی کۆماری عێراق، بە ھەموو توانامانەوە پشتگیریتان دەکەین و سەربازێکی دڵسۆزین و ھەمیشە چاوەڕوانی فەرمانتانین. ١- وەستا عوسمان حاجی عەلی ٢- حەمەڕەشید سۆران فەراحیانی ٣- محەمەد فەتاح ٤- فەتاح قادر سۆرانی ٥- ساڵح نووری ڕەباتی ٦- محەمەد حاجی عەلی ٧- حوسێن ڕەشید.