بابەت: ڕێکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دواى ڕێکەوتنى یازدەى ئازار
ڕێکەوت:
نێرەر: م.ع
وەرگر: ھەمو ھیز و بتالیونەکاني کوردستان لقەکاني پ.د.ک/ م.س/ بارەگاي بارزاني
ژمارەی برووسک:

دەقی نامەکە
ئەو ضابط صف و مراتب لە جیش و شرطە ئەوانەی کە تا ئیستا میري وەرنەگرتونەتەوە و لەلاي ئیوەش داخلي بە ئەفواج حرس حدود نەکراون. تکایە ناویان و عنواني وظیفە و ناوي وەحدەیان بەیەک لیستە بومان رەوانە بکەن بەپەلە. تاکو معاملاتي اعادەیان بو بکرین.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
ئەو زابت سەف و پلەدارانەی سوپا و پۆلیس، ئەوانی کە تا ئێستا حکومەت وەرینەگرتوونەتەوە و لەلای ئێوەش نەخراوەنەتە سەر فەوجەکانی پاسەوانیی سنوور، تکایە بە پەلە ناو و ناونیشانی وەزیفی و ناوی یەکەکەیانمان بە یەک لیست بۆ ڕەوانە بکەن، تاوەکو مامەڵەی گەڕانەوەیان بۆ بکرێت.