
دەقی نامەکە
برقیتکم ٤٥٣ في ٢٦/٨ وا ایجاب ئەکات کاک فاخر بنیرم بو مسئوولي ناوچەي ب٦ بەمو وە ناوچەي نورولیش بخریتە سەر. ئەگەر بە موقەتیش بیت. خویشي موافقە وە ئیمە زور زور منسجمین. ناچەکە زور زور حساسە و ملازم صالح ایدارە ناکات وە داوای سحبي کردوە بو مقري ھیز. ھیز رزگاري ئەوەي بەسەرھات بە تقدیري من ھیز قرداغ خرابتر بەسەردیت. با ھیز خەبات توشی نەکسە نەبیت چونکە عمود فقري شورشە لە ناوچەي سوران. ھیز سفین ئیستا اساسی نیە. مقدم عزیز بکري بە آمر ھیز رزگاري. تکایە زور زور اھتیمام بدەن بە منطقە ئومید ئەکەم موافقەت بفەرمون. انبونا رجاء.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
وا پێویست دەکات، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، فاخیر بنێرم بۆ بەرپرسی ناوچەی بەتالیۆنی٦ی بەمۆ و ناوچەی نەوڕۆڵیشی بخرێتەسەر. بۆخۆی ڕەزامەندە و ئێمە زۆر زۆر پێکەوەگونجاوین. ناوچەکە زۆر زۆر هەستیارە و ملازم ساڵح ئیدارە ناکات و داوای گەڕانەوەی کردووە بۆ بارەگای ھێز. ھێزی ڕزگاری ئەوەی بەسەرھات و بەپێی هەڵسەنگاندنی من ھێزی قەرەداغ خرابتری بەسەردێت. با ھێزی خەبات تووشی شکست نەبێت، چونکە بڕبڕەی پشتی شۆڕشە لە ناوچەی سۆران. ھێزی سەفین ئێستا ئەساسی نییە. مقەدەم عەزیز بکرێت بە فەرماندەی ھێزی ڕزگاری. تکایە زۆر زۆر گرنگی بە ناوچەکە بدەن و ئومێد دەکەم ڕەزامەندی بفەرموون. تکایە لە وەڵامتان ئاگادارمان بکەنەوە.