
دەقی نامەکە
الی/ البارزاني مفتوحە من/ دکتور خالد ٣١/٧ ٢١٨ بروسکەتان ٢٢٧ لە ٣٠/٧، منافسە لە اولی شەر لە مابەیني سەر لقەکاني ب١ شوان لەگەل امر بتالیون. لە ب٢ ھیز رزگاري لە بەیني حاجي شیخ قادر وە کاک عریف درویش. امر ھیز دەیەوي ھەمو ھیزەکە کوبکاتەوە لە سەرگەلو دولي سورداش بتالیونەکان پیان خوش نیە. بە پي بریاري امر ھیز رزگاري قوەتي ب١ شوان ھەمووي گەرایەوە سورداش ھەروەھا قوەتي ھیز کاوە گەرایەوە بە پي بریار و بروسکەي امر ھیز رزگاري ژمارە ٧٣٨ لە ٣٠/٧. عریف درویش بە ھیزەوە ئەروات بو جاسنە بەپەلە. ناوچەکەي ئیمە چول ئەکریت تەنھا نزیەکەي ١٠٠ پیشمەرگەي ھیزي دەشتي ھەولیر ئەمینیتەوە. جا مسوولیک بنیرن تاکو قوەتیک پیک بھیني بو ھجوم زور سەھلە. وەضعی جاشەکان خراپە تەنھا ئەمینی ئیش بکەین قوەتي ب٢ سەفین لە لاي کویە و طق طق و دولي خلکان. ئەگەر عریف درویش بروات سنوري بتالیون١ شوان ھەر لە قەشقولي ھەتا لای طق طق چولە ھیچ پیشمەرگە لي نامیني مقابل ناوچەي حاجي قەلا .
دەقی نامەکە بە ڕینووسی نوێ
بۆ/ بارزانی مفتوحە لە/ دکتۆر خالید ژ/٢١٨ لە/٣١/٧/١٩٦٩ بروسکەتان ژمارە ٢٢٧ لە ڕێکەوتی ٣٠/٧ سەبارەت بە ململانێی سەرەتای شەڕ لە نێوان سەر لقەکانی بەتالیۆنی یەکی شوان لەگەڵ فەرماندەی بەتالیۆن و بەتالیۆنی دووی هێزی ڕزگاvی لە نێوان حاجی شێخ قادر و کاک عەریف دەروێش، فەرماندەی هێز دەیەوێت هەموو هێزەکە لە سەرگەڵو لە دۆڵی سورداش کۆبکاتەوە، بەڵام بەتالیۆنەکان پێیانخۆش نیە. بەپێی بڕیاری فەرماندەی هێزی ڕزگاری، بەتالیۆنی یەکی شوان هەمووی گەڕایەوە بۆ سورداش و هەروەها هێزی کاوە بەپێی بڕیار و بروسکەی فەرماندەی هێزی ڕزگاری ژمارە ٧٣٨ لە ڕێکەوتی ٣٠/٧ گەڕایەوە. عەریف دەروێش بە پەلە و بە هێزەوە بۆ جاسنە دەڕوات. ناوچەکەی ئێمە چۆڵ دەکرێت و تەنیا نزیکەی سەد پێشمەرگەی هێزی دەشتی هەولێر دەمێننەوە، بۆیە بەرپرسێک بنێرن تاوەکو هێزێک پێکبهێنێت، چونکە بۆ هێرشکردن زۆر ئاسانە. بارودۆخی جاشەکان خراپە و تەنیا بەتالیۆنی دووی سەفین لەلای کۆیە و تەق تەق و دۆڵی خەلەکان دەمێنێت. ئەگەر عەریف دەروێش بڕوات، ئەوا لە سنووری بەتالیۆنی یەکی شوان هەر لە قەشقۆڵییەوە هەتا تەق تەق چۆڵ دەبێت و هیچ پێشمەرگەیەک لە بەرانبەر ناوچەی حاجی قەڵا نامێنێتەوە.