بابەت: ڕێنمایى بۆ ڕێکخستنەوەى لەشکرى پێشمەرگەى کوردستان
ڕێکەوت: ٢٥/٢/١٩٧٠
نێرەر: مەکتەبى تەنفیزى
وەرگر: فاخیر / عەریف حەمید/ ھێزی ڕزگاری/ ھێزی قەرەداغ/ لقی٣ی پ.د.ک/ بارزانی
ژمارەی برووسک: ١٦
ڕێنمایى بۆ ڕێکخستنەوەى لەشکرى پێشمەرگەى کوردستان

دەقی نامەکە

دوابەدواي نوسراومان ١٨ لە روژي ١٣/٢ پیویستە دەست بکەن بە جي بەجي کردني ئەم دو خالە: ١- ئەوەي دوجار بوبیت بە جاش نابیت بە پیشمەرگە. ٢- پيویستە دەست بکریت بە تحقیقات لە وانەي شکیان لي ئەکریت یان مشبوھە یان دەوري خیانەتیان ھەبو لە جبھەي تسلیم کردن و بە نەھیني دەست بکریت بەم تحقیقە وە بە پەلە لە نتائج ئاگادارمان بکەن. ٣- پیویستە ئەوانەي تازە ھاتونەتەوە مسئوولیەت وەرئەگرنەوە ھیچ نقاطی حاسیان بە دەستەوە نەبیت. وەڵام.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

دوابەدوای نووسراومان ژمارە ١٨ لە ڕۆژی ١٣/٢ پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەن: ١- ئەوەی دوو جار بووبێت بە جاش، نابێت ببێت بە پێشمەرگە. ٢- پێویستە دەست بە لێکۆڵینەوە بکرێت لەوانەی گومانیان لێدەکرێت یان خیانەتیانکردووە لە بەرەکانی شەڕ و بە نھێنی دەستبکرێت بەم لێکۆڵینەوەیە و بە پەلە لە ئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە. ٣- پێویستە ئەوانەی تازە ھاتوونەتەوە، بەرپرسیاریەتییان پێنەدرێت و هیچ خاڵێکی هەستیاریان پێ نەسپێندرێت. وەڵام.