بابەت: ڕۆژنامەى دیموکراتى پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى و پ.د.ک دەکەن
ڕێکەوت: ١٩٧٠/٣/١٤
نێرەر: پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا- دەستەى نووسەرانى ڕۆژنامەى دیموکراتى
وەرگر: بەڕێز سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگی کوردستانی عێراق، رۆژنامەی خەبات
ژمارەی برووسک: ١٤
ڕۆژنامەى دیموکراتى پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى و پ.د.ک دەکەن

دەقی نامەکە

بمناسبه الانجاز العظيم الذي حققه شعبنا الكردي في كوردستان العراق بقياده الحزب الديمقراطي الكردستاني وقائده العظيم البارزاني في الحكم الذاتي وتحقيق الاخوه العربيه الكرديه بأجلى معانيها ان حزبنا الديمقراطي الكردي في سوريا وهيئه تحرير جريده الديمقراطي يقدم احر التهاني القلبيه لمكتبكم السياسي واللجنه المركزيه وكافه اعضاء الحزب وفصائل پ.م البطله. عاش الاخوه العربيه الكرديه ولتبقى نضال الشعبين الشقيقين العربي والكردي الى الابد.

وەرگێڕان

بەبۆنەی ئەو دەستکەوتە گەورەیەی گەلەکەمان لە کوردستانی عێراق بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکە مەزنەکەی بارزانی بەدەستیهێنا کە بریتییە لە دەسەڵاتی حوکمى زاتى و بەدیهێنانی برایەتی کورد و عەرەب بە جوانترین واتا کە هەیەتی، پارتە کوردیەکەمان پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا و دەستەی سەرنووسەرەکانی ڕۆژنامەی دیموکراتی لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە مەکتەبی سیاسی و لێژنەی ناوەندی و گشت ئەندامانی حزب و پێشمەرگە قارەمانەکانتان دەکەن. هەر بژی برایەتی کورد و عەرەب و بەهیوای بەردەوامیی تێکۆشانی هەردوو گەلی برا، کورد و عەرەب، بۆ هەمیشە.