بابەت: ڕژێمى بەعس بە هەلیکۆپتەر ڕاگەیەنراو فڕێدەداتە ناوچە ئازادەکان
ڕێکەوت: ١٩٦٩/٧/٣
نێرەر: بەتالیۆنی٩ی هێزی قەرەداغ
وەرگر: عەبدولوەھاب ئەتروشی/ هــ .ق/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ٢٠٥
ڕژێمى بەعس بە هەلیکۆپتەر ڕاگەیەنراو فڕێدەداتە ناوچە ئازادەکان

دەقی نامەکە

لە روژي ٧/٢ میري خوینریژ بە ھوي فروکەي ھلیکوپتر چەند بیانەکي فري دایە ناوچەي رزگار کراوەکان وەکو داوودە و زەنگەنە و لە بەیانەکەیدا ھیرشي نارەواي ئەباتە سەر شورش و سەروک بارزاني خوشەویست و پ.م قارەمانەکان للعلم.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە ڕۆژی ٧/٢ ڕژێمی خوێنڕێژ لە ڕێگەی فڕۆکەی ھەلیکۆپتەرەوە چەند ڕاگەیەنراوێکیان فڕێداوەتە ناوچە ڕزگارکراوەکانی وەکو داودە و زەنگەنە و لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھێرشی ناڕەوا کراوەتە سەر شۆڕش و سەرۆک بارزانیی خۆشەویست و پێشمەرگە قارەمانەکان، بۆ ئاگاداریتان.