بابەت: ڕووبەڕووبوونەوەى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دواى دانوستان
ساڵ: 1969
نێرەر: نافیز و موحسین
وەرگر: شەجەرە، سکرتێری بەڕێز سەرۆکوەزیران، وەزیری کاروباری باکوور، سکرتێری ر ا ج (سوپاسالار)، فەرماندەیی فق٢ (فیرقەی٢)، موتەسەڕیفی هەولێر
ڕووبەڕووبوونەوەى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دواى دانوستان

دەقی نامەکە

من نافذ ومحسن ١٥/٤ الى شجره . سكرتير رئيس الوزراء . وزير شؤون الشمال . سكرتير ر أ ج فق٢ . متصرف اربيل ع ٢٥ برقيتكم 106 في ١٤/١٥-٤. الوضع غايه الخطوره. وقعت اصطدامات من الجيش وجماعتنا في منطقه بستانا اتصلنا بالساده رئيس الوزراء و ر أ ج وبقيه المسؤولين المعنيين ابلاغونا بان هذه الاجراءات محليه بحته ردا على الحوادث الاخيره. اجتمعنا بالسيد المتصرف والسيد قائد فق٢. يقترح المسؤولون في بغداد سحب جماعتنا من بستانه الى مكان بعيد بصوره فوريه مقابل توقف القطاعات في محلاتها لحل وقتي لحین وصول اللجنه الوزاريه وتخفيضا لحده التوتر الحالي بصوره جذريه تبعد المسؤولون بالمحافظه في المنطقه وعدم فسخ المجال للعشائر العربيه المجتمعه للاعتداء على القرى والمواطنين. سوف تنسحب القطاعات الى اماكنها فيما بعدها العوده الهدوء الى المنطقه. نرجو الایعاز الى جماعتنا بتخليه بيستانا والابتعاد عن وتحاشي الاصطدام مع القوات العسكريه وذلك لفسح المجال امامنا لحل المشكله وحصرها دون ان تتوسع وتؤدي الى كارثه كبرى تحل بالعراق بصوره عامه. وحفظا للمصائب التي ستحل بقرى هذه المنطقه وسكانها. انباؤنا اجراءاتكم

وەرگێڕان

لە/ نافیز و موحسین بۆ/ شەجەرە، سکرتێری بەڕێز سەرۆکوەزیران، وەزیری کاروباری باکوور، سکرتێری ر ا ج (سوپاسالار)، فەرماندەیی فق٢ (فیرقەی٢)، موتەسەڕیفی هەولێر ژمارە ڕێکەوت ٢٥ ١٥/٤/١٩٦٩ بروسکەتان ژمارە ١٠٦ لە ١٤، ١٥/٤. دۆخەکە لەوپەڕی مەترسیدایە. پێکدادان لەنێوان سوپا و جەماعەتەکەمان لە ناوچەی بێستانە ڕوویدا. پەیوەندیمان بە بەڕێز سەرۆکوەزیران و ر ا ج (سوپاسالار) و بەرپرسانی تری پەیوەندیدار کرد و پێیان ڕاگەیاندین ئەم ڕێکارانە بەتەواوی خۆجێین و وەڵامێکن بۆ ڕووداوەکانی ئەم دواییانە. کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێز موتەسەریف و بەڕێز فەرماندەی ر ا ج (سوپاسالار) ئەنجامدا. بەرپرسان لە بەغدا پێشنیازی دەستبەجێی کشانەوەی هێزەکانمان دەکەن لە بێستانە بۆ شوێنێکی دوور و لەبەرامبەردا هێزە سەربازییەکان لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە بە شێوەیەکی کاتیی، تا گەیشتنی لێژنەی وەزاری و کەمکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییەی کە ئێستا هەیە بە شێوەیەکی ڕیشەیی. بەرپرسان بەڵێنیانداوە بە پاراستنی ناوچەکە و بوارنەدان بە هۆزە عەرەبەکان کە گردبوونەتەوە هێرش بکەنە سەر گوندەکان و هاووڵاتیان. هێزە سەربازییەکان دوای ئارامبوونەوەی ناوچەکە، دەکشێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان. تکایە فەرمانبدەن بە جەماعەتەکەمان بە چۆڵکردنی بێستانە و دوورکەوتنەوە لە پێکدادان لەگەڵ هێزە سەربازییەکان، بۆ ئەوەی بوارمان هەبێت بۆ چارەسەرکردن و سنووردارکردنی کێشەکە، بەبێ ئەوەی تەشەنە بکات و ببێتە هۆکاری کارەساتێکی گەورە بۆ تەواوی عێراق بە شێوەیەکی گشتی. هەروەها بۆ پاراستنی دانیشتوانی گوندەکانی ئەم ناوچەیە لەو کارەساتانەی ڕوودەدەن لەوێ. لە ڕێکارەکانتان ئاگادارمان بکەنەوە.