
دەقی نامەکە
الى ب م . م.ت ه.ر سامي 4أ . هـ كاوه 2/11 من جبهة مرگە ف ع 14 الموقف حتى الساعه الرابعه من صباح يوم 2/11 دامت المعركه حتى الساعه الثالثه من منتصف الليل فتمكنت قواتنا الباسل من رتل سعيد محمد اغا ميرگەسوري تطهير جبل اسوس مطاردة الخونه الى ربايا اساس القديمه من بەردەکوس بتعاون مع الرتل بكر عبدول و سفر على تم احتلال قرية گرمكان بدون مقاومه من قبل الرتل الثالث حيث كانت قواتنا تطارد فلول الخونه بدون توقف خسائر العدو كما يلي 1- قتل من الجحوش عدد كبير وتركو جثث قتلاهم في ساعة المعركه وكان من ضمنهم جثث المجرم انور كوريخي 2- خسائرنا شهيدين فقط الف تحية الى ارواح هؤلاء الابطال الذين ضحوا بحياتهم الغاليه في سبيل تحرير كوردستان العزيزه مكاسبنا الاوليه كما يلي أ- ثلاث بنادق برشوت ب- يەك غداره كلاشينكوف ج- اربعه خيم عسكري د- 40 بطانيه مع كميات كبيره من التجهيزات هـ- لايزال قواتنا...
وەرگێڕان
بۆ/ ب.م – م.ت – هـ.ر - سامی ٤ أ – ه کاوە ژمارە بەروار لە/ بەرەی مەرگە ف ع 14 ٢/١١/١٩٦٩ بارودۆخ تاکو کاتژمێر چواری بەیانی ڕۆژی 2/11بەم جۆرەی خوارەوە بوو: شەڕ بەردەوام بوو تاکو کاتژمێر سێی بەیانی، هێزە قارەمانەکانمان لە گروپی سەعید محەمەد ئاغا مێرگەسۆری توانیان چیای ئاسۆس پاک بکەنەوە و خائینەکان ڕاوبنێن تاکو ڕەبایە کۆنەکانی ئاسۆس لە ناوچەی بەردەکۆس بە هاوکاری گروپی بەکر عەبدول و سەفەر عەلى. گوندی گرمکان بەبێ بەرگری لەلایەن گروپی سێیەم کۆنترۆڵ کرا، هێزەکانمان بە بێ وەستان لە ڕاوەدوونانی خائینان بەردەوام بوون. زیانی دوژمن بەم جۆرەی خوارەوەیە: ١. کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە جاشەکان و بەجێهشتنی تەرمەکانیان لە گۆڕەپانی شەڕدا، لەوانە تەرمی تاوانبار ئەنوەر کوریخی ٢. زیانەکانمان تەنیا دوو شەهیدە، هەزاران سڵاو بۆ گیانی ئەو قارەمانانەی گیانی بەنرخی خۆیان بەخت کرد لەپێناو ئازادکردنی کوردستانی خۆشەویست. دەستکەوتەکانی ئێمە ئەمانەی خوارەوەن:- سێ تفەنگی برنۆ برشوت، یەک کلاشینکۆف، چوار چادری سەربازیی. ٤٠٠ بەتانی و بڕێکی زۆر لە پێداویستی و خۆراک.