بابەت: چەند چالاکییەکى پێشمەرگە لە نێوان دوکان و سلێمانى
Date: 1969
نێرەر: هێزە بەشداربووەکان
وەرگر: بارزانی، م.ت، گشت هێزەکان
چەند چالاکییەکى پێشمەرگە لە نێوان دوکان و سلێمانى

دەقی نامەکە

الى/ بارزاني .م.ت. كافة المقرات 29/10
من/ القوات المشاركه ع 17
في الساعه الخامسه من قواتنا بالهجوم على الجحوش وطاردوهم حتى تلان واستولت مفارزنا على كميه من ارزاقهم قرب طريق سليمانيه دوكان القديم 1- وفي يوم 26/10 جرت مصادمات بين قواتنا والجحوش قرب قريه جاسنه ودامت الهجمات والهجمات المقابله من الساعه السابعه صباحا حتى الساعه الثانيه عشره 2- خسائر العدو تزيد عن 10 قتلى خسائرنا جريحين بسيطين 3- منذ 7/10 والمعارك مستمره بين قواتنا وقوات العدو في جبل سارتي المشرفه العدو لا نعلم سنوافيكم بها عند ورودها الينا 4- في الساعه الرابعه من مساء 28/10 نصبت احدى مفارزنا كمينا للجحوش بالقرب من قريه جاسنه وقد قتل 5. جحوش وجرح عدد كبير منهمولاذو الباقين بالفرار. والنصر لثوره شعبنا الخالده هذا والى الامام.

وەرگێڕان

بۆ/ بارزانی، م.ت، گشت هێزەکان ژمارە بەروار
لە/ هێزە بەشداربووەکان ١٧ ٢٩/١٠/١٩٦٩
لەکاتژمێر پێنج هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر جاشەکان و بەدوایانکەوتن تاکو تەلان و مەفرەزەکانمان، لەنزیک ڕێگای کۆنی سلێمانی و دوکان، توانیان دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلی خۆراکی ئەواندا بگرن. لە ڕۆژی 26/1٠ ژمارەیەک ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانمان و جاشەکان لەنزیک گوندی جاسنە ڕوویدا و هێرشەکان بەردەوامبوون و هێرشی پێچەوانە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاکو دوازدە بەردەوامی هەبوو. زیانەکانی دوژمن زیاتر لە ١٠ کوژراوە و زیانەکانمان دوو پێشمەرگە بە سوکی برینداربوون. لە ڕێکەوتى 27/10وە شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و هێزی دوژمن لە چیای سارا کە دەڕوانێتە سەر دوژمن بەردەوامە. زیانەکانی دوژمن نەزانراون و لەکاتی بەردەستبوونی زانیاری لەم بارەیەوە بۆتانی ڕەوانە دەکەین. لەکاتژمێر چواری ئێوارەی 28/10 یەکێک لە مەفرەزەکانمان بۆسەیەکى بۆ جاشەکان لەنزیک گوندی جاسنە داناوە و پێنج جاش کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوونە و ئەوانی دیکە هەڵاتوون. سەرکەوتن بۆ شۆڕشی گەلە زیندووەکەمانە. ئیتر بۆ پێشەوە.