بابەت: پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەبارەى کێشەى مامۆستایەک دەدا
ڕێکەوت: ١٦/١١/١٩٦٦
نێرەر: شەجەرە
وەرگر: ل. ع
ژمارەی برووسک: ١٠٥٩
پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەبارەى کێشەى مامۆستایەک دەدا

دەقی نامەکە

برقيتكم 1349 في 6/11 وبرقيتنا اللجنة الوزارية 32 في 6/11 بعد اجراء تحقيق دقيق في الحادثه تبين لنا وبصورة اكيدة ما يلي. لا اساس لادعاء المعلم طه حسين ولم يعتدى عليها من قبل الپیشمەرگه حسب ادعائه. وان الموحا اليه تعرض لناموس احد المواطنين في قلعه دزه وانتقم هذا الشخص من المعلم المذكور. ان المعلمين العرب الاخرين في قلعەدزە ومن غيرها من المناطق الكردية موضع تقدير واحترام الجميع ولا فرق بينهم وبين الأكراد. ان بعض المغرضين استغلوا هذه الحادثة لتطويرها حسب رغبتهم ولخلق جو من الاستفزاز.

وەرگێڕان

ئاماژە بە بروسکەتان ژمارە ١٣٤٩ لە ڕێکەوتى ٦/١١ و بروسکەى لێژنەى وەزاریى ژمارە ٣٢ لە ڕێکەوتى ٦/١١. دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەیەکى ورد لەبارەى ڕووداوەکە، دڵنیابووینەوە لەوەی وتەکانی مامۆستا تەها حسین ڕاست نین کە لەلایەن پێشمەرگەوە دەستدرێژی کرابێتە سەر. ناوبراو خۆى دەستدرێژى کردووەتە سەر ناموسی هاوڵاتییەک لە قەڵادزێ و ئەو کەسەی دەستدرێژى کراوەتە سەر تۆڵەى لە مامۆستا کردووتەوە. مامۆستایانى دیکەى عەرەب لە قەڵادزێ و ناوچەکانى تری کوردنشین لەلاى هەمووانەوە شایانی ڕێز و پێزانینن و هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەوان و کورد نییە. هەندێک کەس ڕووداوەکەیان بە مەبەست قۆستووەتەوە، بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆیان بابەتەکە گەورە بکەن و کەشێکی ئیستیفزازی دروست بکەن.