بابەت: پێشمەرگە چەند جاشێک دەکوژێ
ڕێکەوت: ١٩/٨/١٩٦٩
نێرەر: هێزی ڕزگاری
وەرگر: بارزانی، م.ت، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ٨٥٠
پێشمەرگە چەند جاشێک دەکوژێ

دەقی نامەکە

في ليلة 17/18-8. اغارت مفرزه بقياده البطل مام وسو دزەیي على ربيئه جحوش في طريق زيوه وسفين وعلى اثر ذلك مقتل عدد من الجحوش نقل جثثهم الى كاني سارد على طريق دوكان وفي يوم 18/8 قصفت مدفعيتنا الثقيله الجحوش في سپيلك واصابت القنابل اهدافها وسبب عن مقتل عدد كبير من الجحوش وسنخبركم ببرقيه لاحقا عن خسائرهم الحقيقيه لا خسائر لدينا هكذا يكون مصير الخونه والمرتزقه والنصر لنا بقياده البارزاني.

وەرگێڕان

لە شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی ٨، مەفرەزەیەک بە سەرکردایەتی سەرکردەی قارەمان مام وسو دزەیی هێرشی کردە سەر ڕەبیەیەکی جاشەکان لەسەر ڕێگای زێوە و سەفین. لە ئەنجامدا چەند جاشێک کوژران و تەرمەکانیان گواسترایەوە کانی سارد لەسەر ڕێگای دۆکان. لە ڕۆژی ١٨/٨ تۆپخانە قورسەکەمان ژمارەیەک ڕەبایەی جاشەکانی لە سپیلک تۆپباران کرد و تۆپەکان ئامانجەکانیان پێکا و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر جاش و لە بروسکەیەکی دواتردا بە وردی لە زیانەکانیان ئاگادارتان دەکەینەوە. ئێمە هیج زیانێکمان نەبوو. دواڕۆژی خائینان و خۆفرۆشان بەم جۆرە دەبێت و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە بە سەرکردایەتی بارزانی.