بابەت: پێشمەرگە لە ڕێگەى ماوەت زەبرێکى کەمەرشکێن لە دوژمن دەدا
ڕێکەوت:
نێرەر: جبھە مشارکە
وەرگر: عەبدولوەھاب/ مولازم تاھیر/ هێزی خەبات/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: فع مجفورە
پێشمەرگە لە ڕێگەى ماوەت زەبرێکى کەمەرشکێن لە دوژمن دەدا

دەقی نامەکە

موقوفي روژي ٣٠/١٠ بەم جورەیە دوژمن لە سەعات ١٢ پاش نیوەري ھیرشیان ھینا بەرەو مارەرەش و جادەي ماوت بە ھەمو تواناي خوي بە ھاوکاري توپ و دبابە و تیارە پ.م قارەمانەکانمان بەرین گاریان بون پاشي شەریکي گەرم کوشتاریکي زور لە دوژمن کەوتوە و سەیارەیکي ریو و ناقلەیەکي تیکوپیک دا بە توپەکانمان. میري بە ھەمو تواناي خو بەکا ھینا بو ئەوەي کوشتارەکانیان وە بریندارەکانیان بگوزیتە بو ناو معسکر گەنکاوە بەلا نەیتوانیوە. تا ئیستا لاشەکانیان لە میداني شەر بەجي ماوە و شەر بەردوامە تا نوسیني ئەم بروسکە کە سەعات١٠ شەوە ئیتر بو پیشەوە بە سەروکایەتي بارزاني.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

دۆخی ڕۆژی ٣٠/١٠ بەم جۆرەیە: دوژمن لە کاتژمێر ١٢ی پاش نیوەڕۆوە بە ھەموو توانای خۆی و بە ھاوکاری تۆپ و تانک و فڕۆکەوە ھێرشی ھێناوە بەرەو مارەڕەش و جادەی ماوەت و پێشمەرگە قارەمانەکانمان بەرەنگاریان بوونەتەوە و پاش شەڕێکی سەخت، کوشتارێکی زۆر لە دوژمن کەوتووەتەوە و بە تۆپبارانەکانمان ئۆتۆمبێلێکی ڕیۆ و نەفەربەرێک تێکشکاوە. میری ھەموو توانای خۆی بەکارھێنا بۆ ئەوەی لاشەی کوژراو و بریندارەکانیان بگوازێتەوە بۆ ناو سەربازگەی گەنکاوە، بەڵام نەیتوانیوە و ھەتا ئێستا لاشەکانیان لە مەیدانی شەڕ بەجێماوە و شەڕ هەتا نووسینی ئەم بروسکەیە کە کاتژمێر١٠ی شەوە هەر بەردەوامە. ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرۆکایەتیی بارزانی.