
دەقی نامەکە
موقفي شەر ھەتا بیاني سعات(٨) روژي ٢٦/١٠ شەر بەردەوامە بە شەو روژ بە توپ و تیارە و دبابە دوژمن ھیرش دینیت لە سي جبھەوە تا ئیستا دوژمن تنھا بشتی خەمزە و قولەرەشیان بە دەستەوەیە. زیاني دوژمن زور ئیمە زیانمان نیە معنویاتی پ.م کانمان بەرزە مردن و سەر شوري بو میري فاشست سەربەرزي بو پ.م قارەمانەکانمان ئیتر بو پیشەوە بە سەروکایەتي بارزاني .
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
دۆخەکە ھەتا سەرلەبەیانی کاتژمێر ٨ی ڕۆژی ٢٦/١٠ شەڕ بەردەوامە. دوژمن بە شەو و ڕۆژ و بە تۆپ و فڕۆکە و تانکەوە لە سێ بەرەوە ھێرش دەهێنێت. تا ئێستا دوژمن تەنیا پشتی خەمزە و قولەڕەشیان بە دەستەوەیە. زیانی دوژمن زۆر و ئێمە زیانمان نییە. ورەی پێشمەرگەکانمان بەرزە. مردن و سەر شۆڕی بۆ میریى فاشیست و سەربەرزی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان. ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرۆکایەتيی بارزانی .