Translate Content
بابەت:
پێشمەرگە سەر و ماڵى هاووڵاتیان دەپارێزن
ڕێکەوت: ١٠/٣/١٩٧٠
نێرەر: بەتالیۆنی٦ی بێتواتە
وەرگر: بارزانی/ م.ت
ژمارەی برووسک:
٦٤
دەقی نامەکە
لە روژي ٩/٣ جاشەکاني ٧٠ ھاتبون بو گوندي قەرەني ئاغا و گردتان و حاجي ئاوە بو ئەوەی مالي فەقیر و بیتاوان تالان بکەن ئەھالي ئەم دێ ھاتانە پەنایان ھینا بو لامان پ.م کانمان ناچار بونە ھیرش ببەنە سەریان لە ئەنجامدا رورەشەکان ھەلاتن بەرەو تەویلەکانیان. بو ئاگاداریتان.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
لە ڕۆژی ٩/٣ جاشەکانی ٧٠ ھاتبوونە گوندی قەرەنی ئاغا و گردتان و حاجیئاوا بۆ ئەوەی ماڵی خەڵکی هەژار و بێتاوان تاڵان بکەن. خەڵکی ئەم گوندانە هانایان بۆ ئێمە ھێنا، بۆیە پێشمەرگەکانمان ناچاربوون ھێرش بکەنە سەریان و لە ئەنجامدا ڕووڕەشەکان بەرەو تەویلەکانیان هەڵاتن. بۆ ئاگاداریتان.