بابەت: پێشمەرگە دەیەوێ شارۆچکەى دوکان ڕزگاربکا
ڕێکەوت: ٢١/٨/١٩٦٩
نێرەر: مقەدەم عەزیز
وەرگر: بارزانی
ژمارەی برووسک: ع/٢١
پێشمەرگە دەیەوێ شارۆچکەى دوکان ڕزگاربکا

دەقی نامەکە

تحشدنا أخذ العدو يزيد مناسيب مياه النهر في ليله٢٠/٢١-٨ حاولنا تعبير القوه للهجوم على شوان الا ان النهر لم يفسح المجال في النقاط الملائمه للعبور ومحميه من قبل العدو لذا تعذر الهجوم على شوان من جبهه النهر. الدفاع عن منطقه بتاليون سەفين مهم لانه يوقف جميع هجمات العدو على المناطق سهله وهذا يتم من قبل بتاليون هلگورد وبتالیون 2 سەفين بقياده دكتور وعبد الرحيم واعادە قوات رزگاري الى مناطقها لاعاده التنظيم واعاده باقه القوات الى مناطقهم. رأينا لمعالجه هذه المشكله هو تنفيذ منهج احتلال دوكان باسرع وقت ممكن وتنسيب رشيد سندي امرا لهیز رزگار. تکایە وەلام.

وەرگێڕان

هێزەکانمان کۆکردەوە، بەڵام دوژمن ئاستی ئاوی ڕووبار بەرزکردەوە. لە شەوی ٢٠ لەسەر٢١ی ٨، هەوڵماندا هێزەکانمان بپەڕێنینەوە بۆ هێرشکردنە سەر شوان، بەڵام ئاستی بەرزی ئاوی ڕووبار ڕێگەی نەدا و لەو خاڵانەی گونجاون بۆ پەڕینەوە، لەلایەن دوژمن پارێزگاری لەو ناوچانە دەکرا، بۆیە هێرشەکە بۆسەر شوان لە بەرەی ڕووبارەوە ناتوانرێت ئەنجامبدرێت. بەرگریکردن لە ناوچەی بەتالیۆنی٢ی سەفین گرنگە، چونکە گشت هێرشەکانی دوژمن ڕادەگرێت بۆسەر ناوچە ئاسانەکان و ئەمەش لەلایەن بەتالیۆنی هەڵگورد و بەتالیۆنی٢ی سەفین بە سەرکردایەتی دکتۆر و عەبدولڕەحیم ئەنجام دەدرێت، هەروەها هێزی رزگاری دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆی بە مەبەستی خۆڕێکخستنەوە و تەواوی هێزەکانی دیکە دەگەڕێندرێنەوە ناوچەکانی خۆیان. بۆچوونمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بریتیە لە جێبەجێکردنی پلانی ڕزگارکردنى دوکان بە زووترین کات و دانانی ڕەشید سندی وەک فەرماندەی هێزی ڕزگاری. تکایە وەڵام.