
دەقی نامەکە
بروسکەتان٦٥ لە٢٠/٢ وە بروسکەمان ٩٠ لە٢٥/٢، لە کوبونەوە دراسەتي وضعي عسکەري کرا لەگەل ظروف و جغرافي ناوچەي ب١ شوان و ب٢ تا گەورە دي پیویستمان بە (١٢٠٠) تفەنگ ھەیە بو تقویە و مسوگەر کردنی پاراستني ئەم ناوچە حساسە ھەتا ھەتا انشا اللە. لەم ژمارەیە کەمتر ھەقکە لەبەریک پرناکریتەوە. خوتان تقدیري وضع ئەکەن کە ھەمیشە ھدفي دوژمن ئەم دوو ناوچەیەیە. امرتان.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بروسکەتان ژمارە ٦٥ لە٢٠/٢ و بروسکەمان ژمارە ٩٠ لە ٢٥/٢ لە کۆبوونەوەکە خوێندنەوە بۆ بارودۆخی سەربازی کرا و هەروەها خوێندنەوە بۆ بارودۆخی جوگرافیی ناوچەی بەتالیۆنی١ی شوان و بەتالیۆنی٢ تا گەورەدێ کرا و پێویستمان بە (١٢٠٠) تفەنگ ھەیە بۆ بەهێزکردن و مسۆگەرکردنی پاراستنی ئەم ناوچە هەستیارە بۆ هەمیشە پشتیوان بە خودا. لەم ژمارەیە کەمتر پێویستییەکان پڕناکاتەوە. خۆتان دۆخەکە هەڵبسەنگێنن و دەبینن کە دوژمن ھەمیشە ئەم دوو ناوچەیەی لا ئامانجە. فەرمانتان.