بابەت: پێشمەرگە داواى پزیشک بۆ هاووڵاتیان دەکا
ڕێکەوت:
نێرەر: ب٦ بیتواتە
وەرگر: م.س/ ت.ز/ بو معلومات بارزاني/ م.عسکري
ژمارەی برووسک:

دەقی نامەکە
بروسکەتان ٣١ لە ١٤/٤ چار موستەوصفات لە کاتي خودا لە ناوچەي بەتالیونەکەمان ھەبو لەم جیگایانەي ناویان لە خوارەوە نوسراوە. ١-بیتواتە ٢-دولە رەقە ٣-بالیسان ٤-بناوي. تکایە ئەگەر ممکن بیت بو ئەم شوینانە دکتورمان بدەني زور باشە. تکایە وەلام.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
چوار بنکەی تەندروستی پشتر لە ناوچەی بەتالیۆنەکەمان ھەبوو لەم جێگایانەی ناویان لە خوارەوە نووسراوە: ١-بێتواتە ٢-دۆڵەڕەقە ٣-بالیسان ٤-بناوێ. تکایە ئەگەر دەکرێت پزیشکمان بدەنێ بۆ ئەم شوێنانە زۆر باش دەبێت. تکایە وەڵامتان.