بابەت: پێشمەرگە بە ورەى بەرز بەرەوڕووى دوژمن بووەتەوە
ڕێکەوت:
نێرەر: بەرەی قەیوان
وەرگر: ع.ا.ب.م/ م.ت/ ک.م
ژمارەی برووسک:

دەقی نامەکە
موقف ھەتا سعات ١٠ امرو پیش نیوەرو شەر زور کەرمە لە بیشت حمزە و قولەرەش. جاش و جیش ھیرشیان ھیناوە بە توپ و دبابە و تیارە زیانی دوژمن زورە ایمە زیانمان نیە معنویاتي پ.م کانمان بەرزە ئیتر بو پیشەوە بە سەروکایەتي بارزاني.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
ھەتا کاتژمێر١٠ی ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ شەڕ زۆر گەرمە لە پشت حەمزە و قولەڕەش. جاش و سوپا بە تۆپ و تانک و فڕۆکەوە هێرشیان هێناوە و زیانەکانی دوژمن زۆرە و ئێمە زیانمان نییە، ورەی پێشمەرگەکانمان بەرزە، ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرۆکایەتیی بارزانی.