Translate Content
دەقی نامەکە
پر بەدل تاییدي ئەو بیانە ئەکەین کە لە روژی ١١ی ئازار بلاو کرایەوە و پر بەدل پیروزبایتان ئەکەم بە بونەی جەژنە نەوروزە پیروزەکەمان. لە/ اسکندر افراسیاب بەگ وە نائب زوراب بەگ پر بەدل پیروزبایتان ئەکەین بە بونەي جەژني نەوروز. لە/ شیخ جەعفەر سید طه بە ناوی دێ ي ھانە دێ وە دەرەمەرە پیروزبایەکي گەرم پیش کش تان ئەکەم بە بونەي جەژني نەوروز.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
حاکم ئەحمەد حاکمی دادگای هـ.خ پڕ بە دڵ پشتگیریی ئەو بەیانەتان دەکەین کە لە ڕۆژی ١١ی ئازار بڵاوکرایەوە و پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەم بە بۆنەی جەژنی نەورۆزە پیرۆزەکەمان. لە/ ئەسکەندەر ئەفراسیاب بەگ و نائیب زۆراب بەگ بە بۆنەی جەژنی نەوروزەوە پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین. لە/ شێخ جەعفەر سەید تەھا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە ناوی دێی ھانە و دەرەمەڕەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکێش دەکەم.