بابەت: ئەنجامدانى چەند تاوانێک لەلایەن خیانەتکاران
ڕێکەوت: ١٩٧٠/٣/٥
نێرەر: لەشکر ١
وەرگر: بە م م. ت شەفیق ئەحمەد ئاغا، عەلی خەلیل، عیسا سوار، حەسۆ میرخان
ژمارەی برووسک: ١٠٢
ئەنجامدانى چەند تاوانێک لەلایەن خیانەتکاران

دەقی نامەکە

خلال المده الاخيره قامە خونه الشعب الكردي واعداء الامن والأستقرار في عراق بعد جرائم منكره منها استشهاد احد الپيشمرگه في قريه رشاوە ومنها الهجوم على قريه بناڤي ومنها حرق دارين في قرية دین گژنیک ومنها الهجوم على قرية بروژکي سعدون. واخيرا الجريمه النكراء التي قاموا بها بقتل المواطن حاجي ويسي ولم تتخذ السلطات الى الان اي اجراء بهذا الصدد لذا لسنا مسؤولين عن اي رد فعل يحصل بسبب استمرار هؤلاء الخونه على ارتكاب الجرائم دفاعا عن النفس المشروع في كل الشرائع

وەرگێڕان

لەم دواییانەدا؛ خیانەتکارانی گەلی کورد و دوژمنانی ئاسایش و ئارامی لە عێراق، چەندین تاوانی قێزەوەنیان ئەنجامداوە، لەوانە شەهیدکردنی یەکێک لە پێشمەرگەکان لە گوندی ڕەشاوە و هێرشکردنە سەر گوندەکانی بناڤی و سوتاندنی دوو خانوو لە گوندی دێرگژنیک و هێرشکردنە سەر گوندی بەروشکا سعدون. لە کۆتاییدا تاوانێکی قێزەوەنیان ئەنجامدا بە کوشتنی هاوڵاتی حاجی وەیسی و تاکو ئێستا دەسەڵاتداران هیچ ڕێکارێکیان لەو بارەیەوە نەگرتووەتەبەر، بۆیە بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو خیانەتکارانە لەسەر ئەنجامدانی تاوان، ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر کاردانەوەیەک ڕووبدات وەک بەرگریکردنی یاسایی بەپێی هەموو یاساکان.