بابەت: ئامادەکاریى پێشمەرگە بۆ هێرشکردنە سەر ئاسۆس و مەرگە
Date: 1969
نێرەر: شوان
وەرگر: ڕووبار، چیا، پیرس
ئامادەکاریى پێشمەرگە بۆ هێرشکردنە سەر ئاسۆس و مەرگە

دەقی نامەکە

الى/ روبار چیا پیرس (مجفوره بالجفره الخاصە) ٣١/١٠
من/ شوان ع 432
موجود قواتنا في قره سرد اكثر من 120 پیشمەرگە مع عريف عثمان وعريف علي من ب4 مرگە 150 پیشمەرگە فاتح حمەرەش في طقطق الواقعه بالقرب من سرگەلو و مرگە لحماية ظهير قره سرد باقي القوات موزعه لجبهة مرگە و ئاسوس ارسلو قوه احتياط مع مسؤول ... لأننا مشغولين بتهيئة هجوم على ئاسوس و مرگە خلال 24 ساعه فقط بدأت مدفعية دوكان بقصف قره سرد للمعلومات رجاءً

وەرگێڕان

بۆ/ ڕووبار، چیا، پیرس (بە شیفرەی تایبەت شیفرە کراوە) ژمارە بەروار
لە/ شوان 43 ٣١/١٠/١٩٦٩
هێزەکانمان کە زیاتر لە ١٢٠ پێشمەرگەن، لەگەڵ عەریف عوسمان و عەریف عەلى لە ب٤ مەرگە لە ناوچەی قەرەسردن. هەروەها ١٥٠ پێشمەرگەی فاتح حمەڕەش لە ناوچەی تەقتەقە-ن کە دەکەوێتە نزیک سەرگەلو و مەرگە بە مەبەستی پاراستنی بەشی پشتەوەی قەرەسرد. هێزەکانی دیکە لە بەرەکانی مەرگە و ئاسۆس بڵاوەیان پێکراوە. بەرپرسێکی باش لەگەڵ هێزێکی یەدەگ بنێرن، چونکە ئێمە خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بۆ سەر ئاسۆس و مەرگە، تۆپخانەی دوکان دەستی بە بۆردومانی قەرەسرد کردووە. بۆ زانیاریی تکایە.