بابەت: ئازادکردنى بنگرد و مەرگە و بەردەسان و گەمارۆدانى دوژمن
ساڵ: 1969
نێرەر: بەرەی مەرگە
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ هـ..ر/ سامی/ هـ..س/ ع.ا/ ک.م
ئازادکردنى بنگرد و مەرگە و بەردەسان و گەمارۆدانى دوژمن

دەقی نامەکە

الى/ بارزاني. م.ت. هـ . ر. سامي. هـ . س. ع.أ . ك.م 6/11 من/ جبهه مرگە ف ع 19 الموقف 1- الحاقا ببرقيتنا ف ع 5/6-11 قدم رطل الخامس بامتداد سلسله صوفيان بقياده الاخ عريف درويش آمر ب4 ٢- تقدم الرطل بشكل عنيف بعدما شاهد الارطال الاخرى يتقدمون بسرعه وعنف باتجاه بن بنگرد وفي ليله خمسه على 5/6-11 تقدم الرطل عزالدين محمد المتكون من جميل صديق زيوي وجمعه علي وعلي چيكي و سيد عبد العزيز وحمادي اسماعيل وموسى احمد وعمر حمه صالح ودكتور فتاح واور عبدالله وعريف رفيق وملا احمد روستم تقدموا بنگرد بعد تطهير قريه مرگه وتم احتلال بنگرد وجميع الربايا المسيطره عليها ومن ثم تقدم الرتل الى برده سان وسيوکه ومن ثم استدار اتجاه الرتل الى رشكي ومن ثم التقى برتل فاتح حاجي حمه رەش في كوره قەلاج ٣- وبعد وصول 29 طائره هليكوبتر لابطال امدادات لانقاذ المعسكر العدو المهزوم الى ضفه البحر مقابل ميرزا روستم المحاصره جدا وكانت طائرات المقاتله تفير على طريق تقدم قواتنا لمنعها عن الوصول الى قوات المهزومه والمنسجته في مسائل 16/11 دخلت قطعات قواتنا قريه بن قرد ولتعقيق قوات العدو الاليات نخبركم بتفاصيل راتل عريف درويش ببرقيه لاحقه هذا والى الامام بقياده البارزاني.

وەرگێڕان

بۆ/ بارزانی/ م.ت/ هـ..ر/ سامی/ هـ..س/ ع.ا/ ک.م ژمارە ڕێکەوت لە/ بەرەی مەرگە ف ع١٩ ٦/1١/١٩٦٩ بارودۆخەکە بەم جۆرەی خوارەوەیە: دوابەدوای بروسکەمان ژمارە ف ع١٦ لە شەوی ٥ لەسەر٦/١١، هێزی پێنج بە ئاراستەی زنجیرە چیای سوفیان بە سەرکردایەتی برامان عەریف دەروێش، فەرماندەی ب-ع پێشڕەوی کرد. هێزەکە شێوەیەکی توندوتیژی وەرگرت، دوای ئەوەی بینی هێزەکانی تر بەخێرایی و گوڕەوە بە ئاراستەی بنگرد پێشڕەویی دەکەن. لە شەوی ٥ لەسەر٦/١١ هێزەکەی عیزەدین محەمەد کە پێکهاتبوو لە جەمیل سدیق زیوکی، جمعە عەلی، عەلی چیکی ڕەشید عەبدولعەزیز، حەمادی ئیسماعیل، موسا ئەحمەد، عومەر حەمە خالید، دکتۆر فەتاح، ئاور عەبدوڵا، عەریف ڕەفیق و مەلا ئەحمەد ڕۆستەم بەرەو بنگرد پێشڕەوییان کرد، دوای پاککردنەوەی گوندی مەرگە، بنگرد و گشت ڕەبایەکانی دەوروبەری ئازادکران، هەروەها دواتر هێزەکە بەرەو بەردەسان و شێوکە پیشڕەویان کرد. لەوێوە ئاراستەی گۆڕی بەرەو ڕەشکی، هەروەها لەوێوە گەیشتەوە هێزی فاتح حاجی حمە رەش لە کورە قەلاج. دوای ئەوە ٢٩ فڕۆکەی هەلیکۆپتەر هاتن بۆ فڕێدانەخوارەوەی کۆمەک بۆ ڕزگارکردنی سەربازگەی دوژمن بۆ لێواری دەریاکە لە بەرامبەر میرزا ڕۆستەم کە لە ئاسمانەوە گەمارۆدرابوو. فڕۆکەکان ڕێگەی بەرەوپێشچوونیان لە هێزەکانمان دەگرت بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنیان بە هێزە شکستخواردوو و پاشەکشەپێکراوەکە. لە ئێوارەی ٦/١١ هەندێک لە هێزەکانمان چوونە ناو گوندی بنگرد بۆ بەدواداچوون لەبارەی هێزەکانی دوژمن و ئۆتۆمبێلەکانی. وردەکاری لەبارەی هێزی عەریف دەروێش لە بروسکەی دواتر پێتان ڕادەگەیەنین. ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرکردایەتی بارزانی.