بابەت: وەرگرتن و دوورخستنەوەى چەند پێشمەرگەیەک
ڕێکەوت: ١٠/٧/١٩٦٩
نێرەر: عیسی سوار
وەرگر: م.ت سەربازیی، بارزانی
ژمارەی برووسک: ٩٧
وەرگرتن و دوورخستنەوەى چەند پێشمەرگەیەک

دەقی نامەکە

لمصلحه الثوره أرجو موافقتكم تخويلي طرد البعض من الپیشمرگه الغیر لائقين للخدمە. تکررت قاعهم عن اداء الواجب وجبنهم المعيب وسوء سلوكهم. التغاضي عنهم يؤثر في نفوس الآخرين والمصلحه العامه. كما ارجو تخويلي قبول پيشمەرگه جدد یحلون محلهم وحمل الملتحقین بالعدو من هیزنا. انبؤنا رجاء.

وەرگێڕان

لەپێناو بەرژەوەنديی شۆڕش، داواکارم ڕەزامەندى بفەرموون لەسەر ڕێگەپێدانم بۆ دەرکردنی هەندێک لەو پێشمەرگانەى بەکەڵکى پێشمەرگایەتى نایێن. بەردەوام کەمتەرخەمن لە ئەنجامدانی ئەرک و ترسنۆکن و هەڵسوکەوتیان ناشرینە. چاوپۆشی لێیان، کار دەکاتە سەر ئەوانی دیکە و بەرژەوەندیی گشتی. هەروەها تکام وایە، دەسەڵاتم پێبدەن پێشمەرگەی نوێ وەربگرم، تا شوێنی ئەوانە بگرنەوە کە لە هێزەکەمان پەیوەندییان بە دوژمنەوە کرد. تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.