دەقی نامەکە
فرووکەي میري بەردەوامن لە قەصف کردني دیھاتي ناوچەکەمان ١- لە روژی ١٢/٨ پاش نيوەروو فرووکە بعثی اشتراکي قەصفي سەرگەلو یان کرد بەلام ضد الجوەکانمان برنگاریان بون و ئەمە دوو روژە تیرمبازي ئەکریت لە بەینی فروکەي دوژمن و ضدي جوەکانمان ھێچ زیانه نیە لە لایەن ئيمەوە . ٢- لە بیاني روژي ١٢/٩ لە سەعات٧ فروکەي الیوشن محاولەي کرد بو بومبة باراني سەرگەلو بەلام ضدي الجوەکانمان مجبوریان کردن کە واز لە سەرگەلو ببن بەلام چوار قنابل ناپالم داوي يان سەر مر و قزلەر زیانمان نیە تا ئیستا لە زیان معلوم نیە . ٣- لە سەعات ٩:٥ بیاني روژي ٩/١٢ توپە قورسەکانمان دەستیان کردوە بە توپ باراني معەسکرەکاني میزنە و ھەموو قنبەلەکان کەوتنە معسکري دوژمن بە چاو دیترا کە توپەکي دوژمن شکاند و بێدەنگ کرد گولە توپەکاني تر کەوتنە جێگاي کاریگەر لە زیاني .٤- بەلين مان داوە لە چاو نە بوشینمان لە ھیچ دەس دریژیەکي دوژمن کە ئەیکا لەسەر ناوچەکەمان. ئیتر بو پيشەوە
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
فڕۆکەى میری بەردەوامن لە قەسف کردنی دێھاتی ناوچەکەمان ١- لە ڕۆژی ٨/١٢ پاش نێوەڕۆ فڕۆکەى بەعسی ئیشتراکی سەرگەڵویان قەسف کرد، بەڵام زدی جەوەکانمان بەرەنگاریان بوونەوە، ئەمە دوو ڕۆژە لەنێوان فڕۆکەی دوژمن و زدی جەوەکانمان شەڕەتەقەیە. ئێمە هیچ زیانێکمان پێ نەگەیشتووە. ٢- لە بەیانی ڕۆژی ٩/١٢ لە سەعات ٧ فڕۆکەی ئەلیوشن هەوڵى بۆمبارانکردنى سەرگەڵوى دەدا، بەڵام زدی جەوەکانمان ناچاریاکردن واز لە سەرگەڵو بێنن، کەچى چوار بۆمب بەر سەرمر و قزلەر کەوتن. ٣- لە کاتژمێر ٩:٥ی بەیانی ڕوژی ٩/١٢ تۆپە قوڕسەکانمان تۆپبارانی سەربازگەکانى میزنەیان کردووە و ھەموو گولە تۆپەکان کەوتنە سەربازگەى دوژمن، بە چاو بینرا کە تۆپێکی دوژمنى شکاند و بێدەنگى کرد. گولە تۆپەکانی دیکە کەوتنە جێگای کاریگەر. ٤- بەڵێنمان داوە لە مەولا چاو لە هیچ دەستدرێژییەکی دوژمن نەپۆشین کە دەیکاتە سەر ناوچەکەمان. ئیتر بۆ پێشەوە