بابەت: هەوڵدان بۆ هێنانەئاراى کەشێکى ئارام بەرز دەنرخێنرێ
ڕێکەوت: ٢٠/٤/١٩٦٨
نێرەر: شەجەرە
وەرگر: لێژنەى وەزارى، سکرتێرى سەرۆک وەزیران، ناوخۆ، ر.أ.ج، فق٢، موتەسەڕیفى هەولێر و سلێمانى
ژمارەی برووسک: ١١٥
هەوڵدان بۆ هێنانەئاراى کەشێکى ئارام بەرز دەنرخێنرێ

دەقی نامەکە

برقيتكم ١ في 20 /4. نشكركم على تقديركم. ان التعاون واجب وطني تفرضه المصلحه العامه علينا جميعا لخدمه بلدنا. نرجو ان تنكل جهودكم بالنجاح التام لتنفيذ مقررات ٣/٤. لسد الطرق امام نشاطات المخربين الذين لا لهم سوى اثاره الفتنه والفوضى وحلق المشاكل لفقدان الاستقرار كما حدث مؤخرا في منطقه اربيل اذ لولا تعاون المخلصين من الطرفين وتقديرهم الدقيق لظروف العراق لكاد أن تتطور المشكله حسب اهوائهم الأنانيه. اننا مستعدون دوما ان نتعاون في سبيل المصلحه العليا للوطن. لقد اوعزنا الى كافه مسؤولينا لتنفيذ ما ورد في برقيتكم اعلاهـ

وەرگێڕان

بروسکەتان بە ژمارە ١ لە ڕێکەوتى ٢٠/٤، سوپاس بۆ پێزانینتان، هاوکاریکردن ئەرکێکى نیشتمانییە کە بۆ خزمەتکردنى وڵاتەکەمان بەرژەوەندیى گشتى بەسەر هەمووماندا زاڵ دەکات. هیوادارین هەوڵەکان سەرکەوتووبن بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکانى ڕۆژى ٣/٤. بەمەبەستى ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی تێکدەران کە هیچ ئامانجیان نیە، تەنیا دروستکردنى ململانێ و ئاژاوە و کێشە، بۆ تێکدانی سەقامگیری هاوشێوەی ئەوەى لەم دواییانە لە هەولێر ڕوویاندا. ئەگەر بە هەوڵ و هاوکاریى کەسانى دڵسۆز لە هەردوولا و هەڵسەنگاندنى وردیان بۆ دۆخى عێراق نەبووایە، ئەوا کێشەکە بە پێى خواستی خۆپەرستانەیان تەشەنەیان دەکرد. ئێمە هەموو کاتێک ئامادەین بۆ پێشکەشکردنى هاوکارى بۆ بەرژەوەندیى باڵاى وڵات و داوامان لە گشت بەرپرسانمان کردووە، ناوەڕۆکى بروسکەتان کە لە سەرەوە ئاماژەیپێکراوە، جێبەجێی بکەن.