
دەقی نامەکە
الى شجره. سكرتير رئيس الوزراء. الداخليه. ر أ ج. فق٢. متصرف اربيل. متصرفه السليمانيه ٢٠/٤ من اللجنه الوزاريه ع ١ نقدر تعاونكم في انهاء المشكله الاخيره في لواء اربيل. تقتض المصلحه الوطنيه وفي هذه المرحله بالذات استمراركم في التعاون مع اللجنه الوزاريه والمسؤولين في تنفيذ الخطوات العمليه المقرره لاعاده الاوضاع الطبيعيه في المنطقه نرجو الایعاز الى مسؤوليكم بعدم التعرض الى فرق الصحيه المتجوله في المنطقه ومساعدتها لحمله التلقيح ومكافحه الامراض ومعالجه المصابين وعدم التعرض الى موظفي لاصلاح الزراعي والدوائر الحكوميه الاخرى عند قيامهم بمهامهم الرسميه. نرجو الایعاز لاعاده السيارات الحكوميه المحجوزه لديكم وانبائنا
وەرگێڕان
بۆ/ شجرە/ سکرتێری سەرۆکوەزیران/ ناوخۆ/ ر ا ج (سوپاسالار)، فق٢ (فیرقەی٢)، موتەسەڕیفی هەولێر، موتەسەڕیفی سلێمانی ژمارە ڕێکەوت لە/ لێژنەی وەزاریی ١ ٢٠/٤/١٩٦٩ هاوکاریتان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی ئەم دواییە لە لیوای هەولێر بەرز دەنرخێنین. بەرژەوەندیی نیشتمانی بە تایبەتی لەم قۆناغەدا وادەخوازێت ئێوە بەردەوامبن لە هاوکاریتان لەگەڵ لێژنەی وەزاری و بەرپرسان بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوی کرداریی بڕیار لەسەردراو، بۆ گەڕاندنەوەی بارودۆخی ئاسایی بۆ ناوچەکە. تکایە فەرمانبدەن بە بەرپرسانتان کە لە ناوچەکەدا هێرش نەکەنە سەر تیمە تەندروستییە گەڕۆکەکان و یارمەتییان بدەن لە هەڵمەتی کوتان و نەهێشتنی نەخۆشییەکان و چارەسەرکردنی توشبووان و هێرش نەکردنە سەر فەرمانبەرانی چاکسازیی کشتوکاڵی و فەرمانگە حوکمییەکانی دیکە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە فەرمییەکانیان. تکایە فەرمانبدەن بە گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلە حکومییە دەست بەسەرداگیراوەکان لەلایەن ئێوە. ئاگادارمان بکەنەوە.